Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 13:32

توێژینەوەیەک هۆشداری دەدات: پەیوەندییە تەلەفۆنییەکان مەترسیی گەورە لەسەر تەندروستی دڵ دروست دەکەن

کوردستان TV
100%

توێژینەوەیەکی نوێ دەریخستووە کە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکان پەستانی خوێن بەرز دەکەنەوە و مەترسیی گەورە لەسەر تەندروستی دڵ دروست دەکەن.

پسپۆرانی بەریتانی توێژینەوەیەکیان سەبارەت بە بەکارهێنانی ڕۆژانەی مۆبایل و حاڵەتەکانی تووشبوون بە بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن ئەنجام داوە و 212 هەزار و 46 کەسیان بە نموونە وەرگرتووە کە تەمەنیان لەنێوان 37 بۆ 73 ساڵن.

لە توێژینەوەکە دەرکەوتووە، بەکارهێنەرانی مۆبایل 7% ئەگەری تووشبوونیان زیاترە بەراورد بەو کەسانەی کە مۆبایل بەکارناهێنن، ئەو کەسانەشی لە هەفتەیەکدا 30 خولەک یان زیاتر قسە دەکەن، مەترسیی تووشبوونیان 12% زیاترە بەراورد بەو کاتێکی کەمتر بۆ پەیوەندیکردن بەکاری دەهێنن.

ئەوەشی دەرخستووە کە زیاتر لە شەش کاتژمێر لە هەفتەیەکدا ئەگەری تووشبوون بە بەرزی پەستانی خوێن بە ڕێژەی 25% زیاد دەکات.

بەپێی توێژینەوەکە هەر چوار کەسی پێگەیشتوو لە بەریتانیا یەکێکیان لە ئێستاوە بەرزبوونەوەی پەستانی خوێنی هەیە و مەترسیی زیاتری تووشبوون بە جەڵتەی دڵ و جەڵتەی مێشکی هەیە.

پرۆفیسۆر کۆهۆ چێن ڕایگەیاند: شەپۆلە ڕادیۆییەکان کە لە مۆبایلەکانەوە دەردەچن پەیوەندییان بە بەرزبوونەوەی پەستانی خوێنەوە هەیە.

ئەو پرۆفیسۆرە ئاماژەی بەوەش داوە کە ژمارەی ئەو خولەکانەی مرۆڤ بە بەکارهێنانی مۆبایل بۆ قسەکردن بەسەری دەبات مەترسیی بۆ تەندروستی دڵ هەیە، خولەکی زیاتر بە واتای مەترسی زیاتر دێت، بۆیە پێویستە لێکۆڵینەوەی زیاتر بکرێت.

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.