Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 09:39

لە مانگێكدا زیاتر له‌ هه‌زار كه‌س نەخۆش لەنەخۆشخانەی هەرس و جگەر بینراون

کوردستان TV
100%


بەپێی ئامارێكی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوودا لەڕێكەوتی (1 بۆ 30/4/2023) لەنەخۆشخانەی كۆئەندامی هەرس و جگەری فێركاری 1.439 نەخۆش سەردانی ئەو نەخۆشخانەیان كردووە و بینراون و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە و 123 نەخۆش لەو نەخۆشخانەیە داخڵ كراون.

مانگی ڕابردوو لەنەخۆشخانەی كۆئەندامی هەرس و جگەر 20 نەشتەرگەری هەرس و جگەر ئەنجام دراوە و 183 پكشنینی هەناوبینی گەدە و 114 هەناوبینی كۆڵۆن و 56 ڕەنگكردنی بۆرییەكانی زراو و پەنكریاس و 16 سۆنەری بەهەناوبینی ئەنجام دراوە.

هەر لەو ماوەیەدا لەنەخۆشخانەی كۆئەندامی هەرس و جگەر 46 وەرگرتنی نمونە بەسۆنەر و 14 وەرگرتنی نمونە لەجگەر و 10 هێڵكاری سورێنچك كراوە و 562 پشكنینی خوێن كراوە و 105 سۆنەر و 34 تیشك گیراوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.