چوار هاووڵاتی كورد كه دانیشتووی شاره‌كانی كوردستانی ئێرانن له لایه‌ن ئه‌و وڵاته‌وه له سێداره‌دران.
رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند: رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی رابردوو، سزای سێدارەی چوار بەندکراو کە پێشتر بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکان و کوشتنی بە ئەنقەست سزای سێدارەیان بەسەردا سەپێنرابوو لە بەندیخانەی لاکانی ڕەشت جێبەجێکراوە.
هه‌نگاو ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه" تائێستا ناسنامە یەکێک لەو بەندکراوانە بە ناوی جەلال ڕەحیمیان ئازەری تەمەن (23) ساڵان و خەڵکی شاری مەهاباد بۆ هەنگاو ئاشکرا بووە".
هه‌روه‌ها راشگه‌یاندراوه"ناوبراو پێشتر بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست دەستگیرکرابوو و لەلایەن دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرا".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.