بەشی پێشبینی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان كەشی پێشبینیكراوی 48 كاتژمێری داهاتووی بڵاوكردەوە كە بەم شێوەیە ..
ئەمڕۆ شەممە 6- 5- 2023
كەش/ ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێ پەڵە هەوری جیا جیا.
پلەكانی گەرما / بەرز دەبێت بە (1-3) پلەی سیلیزی بە بەراورد لە تۆماركراوی رۆژی پێشوو.
خێرای با / 5 – 10 كم/س.
ئاراستەی با / باكوری خۆرئاوا
مەودای بینین / 9 - 10 كم
پلەكانی گەرما / لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە .
سبەی یەك شەممە 7- 5- 2023
كەش/ ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ ئەگەری نمە بارانێكی كەم بە تایبەتی لە ناوچە شاخاویەكان, لە دوای نیوەرۆ بە هۆی چاڵاك بوونی خێرایی باوە لە هەندێ ناوچەدا ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ هەیە.
پلەكانی گەرما / نزیك دەبێت لە تۆماركراوی ئەمرۆ.
خێرای با / 10 – 20 كم/س. هەندێكجار چاڵاك دەبێت بۆ سەرووی 25كم/س
ئاراستەی با / باشوری خۆرئاوا
مەودای بینین / 5 - 7 كم
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 32
سلێمانی : 31
دهۆك : 31
كەركوك : 35
هەڵەبجە : 31
زاخۆ : 30
سۆران : 29
گەرمیان : 39
بەشی پێشبینی / 6- 5- 2023
كەشناسی : لە هەندێ ناوچەدا ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ هەیە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.