ئهمڕۆ شهممه6ی5ی2023" لەگەری سی و پێنجی خولی ئیتالیا، چەند یاریەكی لوتكە لەم گەرە بەرێوەدەچێت.
كاتژمێر چواری سەر لەئێوارەی ئهمرۆ، یاریگای سان سیرۆ لەشاری میلان، یاری نێوان هەردوو یانەی میلان و لازیۆ لەخۆوە دەگرێت، بەر لەبەرێوەچوونی ئەم یاریە، لازیۆ لەخانەی دووەم دێت بەكۆكردنەوەی شەست وچوار خاڵ، بۆیە لازیۆ هەولی پارێزگاریكردن لەپێگەی خۆی دەكات لەپێناو مسۆگەربوونی بلیتێكی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا، چونكە یانەی یۆڤنتۆس لەدوای دێت بەجیاوازی یەك خاڵ و ئینتەریش دواتر بەجیاوازی چوار خاڵ.
لەبەرامبەردا یانەی میلان هەوڵ دەدات بگەرێتەوە چوارگۆشەی زێرین، چونكە بەم دۆخەی ئێستا بێت، میلان لەخانەی شەشەمەو تەنیا بلیتی بەشداربوون لەخولی گۆنگرەی ئەوروپای دەبێت، لەكاتێك لەوەرزی ئەمساڵ ئەم یانەیە گەیشتۆتە قۆناغی پێش كۆتایی چامپیۆنز لیگ، هەردوو یانە دوایین یەكەی مەشق و راهێنانیان ئەنجامداوە لەپێناو بردنەوەی سێ خالی یاریەكە.
هەر لەركابەریەكانی گەری سی و پێنجی خولی كالچۆ، كاتژمێر چواری سەر لەئێوارەی ئهمرۆ یاریەكی دیكەی لوتكەو ئاگرینی ئەم گەرە لەنێوان هەردوو یانەی رۆما و ئینتەر لەسەر یاریگای ئۆلۆمپیكۆ بەرێوەدەچێـت.
نازناوی خولی ئیتالیا بۆ بەرژەوەندی ناپۆلی یەكلابۆوە، بەڵام شەری یانەكانی لازیۆ، یۆڤنتۆس، ئینتەر، ئەتلەنتا، میلان و رۆما بەدەستهێنانی بلیتەكانی خولەكانی ئەوروپایە، بەتایبەت چامپیۆنز لیگ، لەئێستادا ئینتەر لەخانەی چوارەم دێت و شەست خالی هەیە، هەرچی یانەی رۆمای میواندارە، پەنجاو هەشت خالی هەیە و لەخانەی حەوتەمەو سێ گەری داهاوو چارەنووسازە بۆ ئەو یانانەی سەرەوە، چونكە هەر دۆراندێك بێ بەشی دەكات لەبەشداربوونی خولەكانی ئەوروپای وەرزی داهاتوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.