Erbil 38°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 07:48

ئەندامێكی لیژنەی دارایی: لەم مانگەدا بودجە پەسەند دەكرێت 

کوردستان TV
100%

موعین كازمی،ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، رایگەیاند: هیچ ڕێككەوتنێكی كۆتایی لەسەر كەمكردنەوەی كورتهێنانی بودجە نەكراوە، بەڵام ڕەنگە بگاتە 18 ترلیۆن دینار.
كازمی لە لێدوانێكی تەلەفزیۆنیدا گوتی: كورتهێنانەكە بە پلەی یەكەم لە بواری بەكاربردندایەو كە وەرچەرخانێكی بەرچاوی لە زیادكردنی تەرخانكردنەكاندا بەخۆیەوە بینیوە.
ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق گوتیشی: پەسەندكردنی بودجە لەم مانگەدا دەبێت و زیاتر ناخاێنێت.
لەلایەكی دیكەوە ئەمڕۆ شەممە، كۆبوونەوەی لیژنەی دارایی لەگەڵ پارێزگارەكان بۆ تاوتوێكردنی ڕەشنووسی یاسای بودجەی فیدراڵی دەستیپێكرد.
لەوبارەیەوە بەشی ڕاگەیاندنی ئەنجوومەنی نوێنەران لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند، لیژنەی دارایی دەستیكردووە بە كۆبوونەوە لەگەڵ پارێزگارەكان، بۆ گفتوگۆكردن لەسەر تەرخانكردنی بری پارەی پێویست بۆ پارێزگاكان لە چوارچێوەی ڕەشنووسی یاسای بودجەی فیدراڵیدا.
ڕۆژانە لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بۆ تاوتوێكردنی ڕەشنووسی یاسای بودجەی فیدراڵی كۆبوونەوە ئەنجام دەدات و هاوكات میوانداری ژمارەیەك وەزیری كردووە بۆ گفتوگۆكردن لەسەر تەرخانكردنی دارایی بۆ وەزارەتەكانیان.
پێشتر لیژنەی دارایی دووپاتی كردەوە كە ڕەنگە دەركردنی یاسای بودجە لە كۆتایی ئەم مانگە یان سەرەتای مانگی حوزەیرانی داهاتوودا ئەنجام بدرێت، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی پێویستی بە كاتێكی زیاترە بۆ گفتوگۆكردن لەسەر یاساكە لەگەڵ دەسەڵاتی جێبەجێكردن.
هەروەها هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت، لە كۆبوونەوەیەكی فراوانكراودا بە ئامادەبوونی سودانی چەند ڕۆژێك لەمەوبەر، 10ی ئایار وەك وادەی كۆتایی بۆ چارەسەركردنی گفتوگۆكان لەسەر بڕگەكانی بودجە دیاریكرد.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست جیهان عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.