هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژ "محه‌مه‌د عه‌باس به‌هرام" چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر باری ته‌ندروستی ناجێگیر بوو، له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی وڵاتی به‌ریتانیا له‌ژێر چاودێریی چڕی پزیشكی دابوو، له‌ئێستادا باری ته‌ندورستی جێگیره.
هونه‌رمه‌ند "محه‌مه‌د عه‌باس "له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی فیسبووك جێگیر بوونی دۆخی ته‌ندروستی راگه‌یاند سوپاسی هه‌موو دۆست و هاوڕێیانی خۆی ده‌كات، كهنزایان بۆكردووه هه‌روه‌ها ده‌ڵێت" نهشتهگهرییهكهم سه‌ركه‌وتووبووه له ئێستادا ده‌توانم له‌سه‌ر پێی خۆم بوه‌ستم و هامۆشۆ بكه‌م سوپاس بۆ خوا زۆر باشم".
هونه‌رمه‌ند "محه‌مه‌د عه‌باس به‌هرام" یه‌كێكه له ده‌نگه ره‌سه‌كانی كوردستان خاوه‌نی چه‌ندین به‌رهه‌می به‌پێزه وه‌كو (ئاگرێكی بێخۆڵهمێش،توڕه‌مه‌به، ئه‌ی چاوشین...) ، له ساڵی 1954 له شاری كه‌ركوك له‌دایكبووه، له‌ساڵی 1985 رووی له هه‌نده‌ران كردووه.
باری ته‌ندروستی هونه‌رمه‌ند"محه‌مه‌د عه‌باس بارام" جێگیره
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.