Erbil 38°C شەممە 28 کانونی یەکەم 07:29

هۆكاری زیادبوونی هەناردەكردنی ئۆتۆمبێلی ئەمریكی بۆ عێراق ئاشكرا دەكرێت

کوردستان TV
100%

هەناردەی ئۆتۆمبێلی تایبەتی ئەمریكی بۆ عێراق زیادی كردووە و لە چارەكی یەكەمی ساڵی 2023دا گەیشتووەتە 1012 ئۆتۆمبێل.
مەنار عوبێدی، سەرۆكی دامەزراوەی "داهاتووی عێراق" بۆ لێكۆڵینەوە و ڕاوێژكاری ئابووری، ڕایگەیاند، هەناردەی ئۆتۆمبێلی كەسی ئەمریكی بۆ عێراق بە ڕێژەی 306% لەسەر بنەمای چارەك و بە ڕێژەی 931% لەسەر بنەمای ساڵانە بەرزبووەتەوە.بەو پێیەی لە چارەكی یەكەمی ساڵی 2023دا گەیشتووەتە 1012 ئۆتۆمبێل، لە كاتێكدا لە چارەكی یەكەمی ساڵی 2022دا تەنها 99 ئۆتۆمبێل هەبووە.
هەروەها گوتی: بەهای ئۆتۆمبێلە ئەمریكییەكان كە لە چارەكی یەكەمی ساڵی 2023دا هەناردەی كە عێراق كراوە 32 ملیۆن دۆلار بووە، لەچارەكەی یەكەمی ساڵی 2022-یشدا 8.5 ملیۆن دۆلار بووە .
سەبارەت بە هۆكاری زیادبوونی هەناردەی ئۆتۆمبێلەكانیش عوبەیدی ڕایگەیاند، دەگەڕێتەوە بۆ زیادبوونی خواست لەسەر ئۆتۆمبێلی دەبڵ ئەكسلی ئەمریكی لە عێراق، هەروەها زیادبوونی پشكی بازاڕی ئۆتۆمبێلی ئەمریكی لەسەر حسابی جۆرەكانی تری بەرهەمی دیكە.
شایانی باسە ئاڵوگۆڕی بازرگانی ئەمریكا لەگەڵ عێراق لە ساڵی 2014 گەیشتە 15 ملیار دۆلارو لەساڵی 2019شدا 8.4 بۆ  ملیار دۆلار دابەزی.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئابووری عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.