له‌م چه‌ند رۆژه‌ی پێشوودا هه‌واڵێك له ماڵپه‌ڕی بی بی سی بڵاوبوویه‌وه، كه ئاره‌زوومه‌ندێكی گه‌ڕان به دوای زێڕدا له ئوسترالیا پارچه زێڕێكی گه‌وره‌ی دۆزیوه‌ته‌وه، نرخه‌كه‌ی نزیكه له (160) هه‌زار دۆلار! ئه‌مه یه‌كه‌مجار نییه له ئوسترالیا پارچه زێڕی گه‌وره بدۆزرێته‌وه، چونكه ئه‌و وڵاته به‌ناوبانگه به پارچه‌ی گه‌وره له زێڕ، به تایبه‌تی له ناوچه‌ی كێڵگه‌ی زێڕی ڤیكتۆریا، كێشی پارچه به‌رده‌كه، كه زێڕه‌كه‌ی له‌خۆگرتبوو چوار كیلۆو شه‌ش سه‌د گرام بووه. ئه‌م هه‌واڵه سه‌رنجی راكێشام، كه له‌وانه‌یه خه‌ڵكانێك هه‌بن پرسیاری ئه‌وه بكه‌ن، ئایا ئه‌م كانزا گرنگه به‌نرخه‌ی ناوی زێڕه له زه‌ویدا چۆن دروستبووه؟
له‌سه‌ر زێر به‌شێوه‌ی گشتی، د.ئیبراهیم موحه‌مه‌د جه‌زا محێدین – پرۆفیسۆر له به‌شی زه‌ویناسی له زانكۆی سلێمانی له نووسینیًكی دا ده‌ڵێت" زێڕ وه‌ك یه‌كێك له توخمه كانزاییه سروشتییه قورسه‌كانی خشته‌ی خولی، هه‌ر گه‌ردیله‌یه‌كی خاوه‌ن 79 پڕۆتۆن و 79 ئێلیكترۆن و 118 نیوترۆنه (ئه‌م جۆره زۆر بڵاوه)، له وتارێكی پێشوومدا ئاماژه‌م به سیفاته فیزیایی و كیمیاییه‌كانی زێڕ كردبوو (بنواڕه لیستی سه‌رچاوه‌كان)، هه‌روه‌ها چۆنێتی بوونی له كه‌ڤره‌كانداو ئه‌گه‌ری بوونی له باشووری كوردستان ئاماژه‌ی پێ‌درابوو، بۆیه له‌م وتاره‌دا ئه‌و زانیارییانه دووباره‌ناكه‌مه‌وه، به‌ڵكو ده‌مه‌وێت وه‌ڵامی پرسیاره‌كه بده‌مه‌وه، ئایا زێڕ له زه‌ویدا چۆن دروستبووه؟
هه‌روه‌ها له‌سه‌ر بنه‌چه‌ی زێر د.ئیبراهیم موحه‌مه‌د جه‌زا محێدین ده‌ڵێت" زێڕ وه‌ك ئاماژه‌م پێدا یه‌كێكه له توخمه‌كانی ناو خشته‌ی خولی، بۆیه له‌پێناو قسه‌كردن سه‌باره‌ت به بنه‌چه‌كه‌ی پێویسته بگه‌ڕێینه‌وه بۆ سه‌ره‌تای دروستبوونی توخمه‌كان به ریز، واته له هایدرۆجینه‌وه تا یۆرانیۆم، توخمه‌كانی دوای یۆرانیۆم زۆر زۆر كه‌من، بۆیه لێره‌دا پێویست ناكات ئاماژه‌یان بۆ بكه‌ین".
د.ئیبراهیم موحه‌مه‌د جه‌زا محێدین زیاتر له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته ده‌ڵێت"سه‌ره‌تا ده‌بێت ئه‌وه بزانین به‌هیچ شێوه‌یه‌ك زێڕ له‌ناو زه‌ویدا دروست نه‌بووه‌و دروستیش نابێت، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی هه‌یه له ئه‌نجامی كارلێكی توانه‌وه‌ی ناوكی، یان ناوكه توانه‌وه (Nuclear fusion) له‌ناو ئه‌ستێره‌كاندا دروستبووه‌و پاشان له زه‌ویدا ده‌ركه‌وتووه، ئیتر دوایی له هه‌ندێك شوێن ده‌توێته‌وه‌و له شوێنێكی تر ده‌رده‌كه‌وێت، كرده‌ی ناوكه توانه‌وه، وه‌ك له فه‌رهه‌نگی جیۆكیمیایی ئه‌ندامیدا ئاماژه‌ی پێكراوه: «ئه‌و كرده‌یه‌یه، كه تێیدا ناوكی گه‌ردیله‌كان ده‌توێنه‌وه‌و شل ده‌بنه‌وه‌و تێكه‌ڵ ده‌بن بۆ پێكهێنان و دروستكردنی گه‌ردیله‌یه‌كی گه‌وره‌تر".
كرداره‌كه هه‌نگاو به هه‌نگاوه‌كانیش د.ئیبراهیم موحه‌مه‌د جه‌زا محێدین ده‌ڵێت" له‌سه‌ر
كه‌واته به‌شێوه‌یه‌كی ساكارترو وه‌ك ئه‌وه‌ی، زۆرێك له توێژینه‌وه‌كان سه‌لـماندوویانه كرداره‌كه به‌م ریزبه‌ندییه‌یه:
پاش ماوه‌یه‌كی كورت له ته‌قینه‌وه‌ی گه‌وره (Big bang)، كه به‌نزیكه‌یی پێش 13.7 بلیۆن ساڵ روویداوه، به‌نزیكی گه‌ردوون (Universe) پڕبووه له توخمی هایدرۆجین، ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه وایكرد، نه‌وه‌ی یه‌كه‌م له ئه‌ستێره‌كان دروستببن، كه به به‌رده‌وامی كرداری توانه‌وه‌ی ناوكی ده‌بووه به‌رهه‌مهێنانی توخمی قورس‌تر له هایدرۆجین، تا ده‌گاته ئاسن، واته كرداری توانه‌وه‌ی ناوكی، كه له پله‌ی گه‌رمیی نزیكه‌ی 10 ملیۆن پله‌ی سیلیزیدا روویداوه، وایكردووه چڕیی نزیك ببێته‌وه له (100گرام \سانتیمه‌تر سێجا)! به‌م شێوه‌یه‌ش هایدرۆجین سووتاوه‌و هیلیۆمی به‌رهه‌مهێناوه، پاشان هیلیۆم سووتاوه، یان تواوه‌ته‌وه‌و توخمه‌كانی تری وه‌ك كاربۆن و ئۆكسجین و نایترۆجینی به‌رهه‌مهێناوه له رێگه‌ی كرده‌ی ئه‌لفاوه (alpha-process) و به‌و شێوه‌یه، بێگومان له‌گه‌ڵ ئه‌م كارلێكانه‌دا به به‌رده‌وامی وزه‌ش به‌رهه‌مهاتووه، پاشان له ئه‌نجامی زیاتر داڕمانی ئه‌ستێره‌كان و به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی و چڕی، توخمه‌كانی تری وه‌ك نیۆن و سۆدیۆم و مه‌گنیسیۆم و سلیكۆن و فسفۆڕو گۆگردو كلۆرو ئا‌رگۆن به‌رهه‌مهاتوون، ئه‌ستێره‌كان زیاتر تێكده‌شكێن و ده‌سووتێن و پاشان توانه‌وه‌ی سلیكۆن و به‌ره‌وپێشچوونی كرده‌یه‌ك، كه به كرده‌ی ئی، یان هاوسه‌نگی (e-process) ده‌ناسرێت، واده‌كات توخمه‌كانی تا ئاسن دروستببن، له‌م قۆناغه‌دا ئیتر ئه‌ستێره‌كه ته‌واو بووه‌و سووته‌مه‌نی به‌ره‌و نه‌مان ده‌چێت، بۆیه به‌ره‌و سوپه‌رنۆڤا ده‌ڕوات و كرده‌ی راكێشانی نیوترۆنی سه‌ربه‌ست (s-process) رووده‌دات، تا دروستبوونی توخمی بیزمۆس به‌رده‌وامده‌بێت، بۆ دروستبوونی توخمه‌كانی قورس‌تر له بیزمۆس، كه نیوترۆنیان زۆرتره، پێویسته كرده‌ی (r-process) بێته‌كایه‌وه، واته راكێشان یان دیلكردنی نیوترۆن به خێرایی، ئێستا كرده‌یه‌كی تر به دیلكردنی پڕۆتۆن (p-process) ده‌ناسرێت پێویسته بۆ دروستبوونی توخمه زۆر قورسه‌كان، كه‌واته گشت ئه‌و كاربۆن و ئۆكسجین و ئاسن و پۆتاسیۆم و توخمه‌كانی تر، بۆ به‌رده‌وامی ژیان له‌سه‌ر ئه‌م هه‌ساره‌ی زه‌وییه هه‌ن له‌ناو ئه‌ستێره‌كانی تردا دروستبوون، هه‌روه‌ها گشت ئه‌و زێڕه‌ی هه‌یه له ناو ته‌قینه‌وه‌ی سوپه‌رنۆڤاو پێداكێشانی نیوترۆنی ئه‌ستێره‌كان و ئه‌و رووداوه گه‌ردوونیانه و كرده هاوشێوه گه‌ردوونییه‌كانه‌وه به‌رهه‌مهاتوون".
له درێژه‌ی نووسینه‌كه‌ی دا د.ئیبراهیم موحه‌مه‌د جه‌زا محێدین ده‌ڵێت"پاشان دروستبوونی پارچه و ده‌ماری زێڕ له ناو كه‌ڤره‌كاندا ئه‌وه له‌ڕێگه‌ی كرده زه‌ویناسییه‌كانه‌وه دروستبوون، كاتێك پێش نزیكه‌ی 4.5 بلیۆن ساڵ زه‌وی دروستبووه و به‌ره‌و ساردبوونه‌وه چووه، ئه‌وا توخمه قورسه‌كان زیاتر به‌ره‌و ناوه‌وه‌ی زه‌وی چوون، پاشان له رێگه‌ی كرده‌كانی گۆڕانی كه‌ڤره‌كان و شله زۆر گه‌رمه‌كانه‌وه زێڕ توواوه‌ته‌وه و ئیتر له‌ناو درزی كه‌ڤره‌كاندا نیشتووه، پاشانیش له رێگه‌ی كرده‌كانی تره‌وه له سه‌ر زه‌وی ده‌ركه‌وتووه یان له رێگه‌ی كانه‌كانه‌وه زێڕ ده‌دۆزرێته‌وه و ده‌گاته ده‌ستی مرۆڤ".
له كۆتاییدا د.ئیبراهیم موحه‌مه‌د جه‌زا محێدین ده‌ڵێت" زێڕ كانزایه‌كی قورسی گرانبه‌هایه‌و له‌هه‌مووشوێنێكدا نییه و له‌ڕێگه‌ی كرده‌ی تایبه‌ته‌وه له‌ناو ئه‌ستێره‌كانی دوای ته‌قینه‌وه‌ی گه‌وره‌وه دروستبووه و پاش دروستبوونی زه‌وی له‌ناو زه‌ویدا كۆبۆته‌وه. پاشان له‌ڕێگه‌ی كرده زه‌ویناسییه‌كانه‌وه له‌ناو كه‌ڤره‌كاندا بڵاوبۆته‌وه‌و مرۆڤ توانیویه‌تی بیدۆزێته‌وه، ئیتر وه‌ك پارچه بێت، یان له ناوكانه‌كاندا ده‌ربهێنرێت".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.