فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق ئەمڕۆ شەممە، بۆ بەشداریكردن لە دوو كۆبوونەوەی بەپەلەی ئەنجومەنی كۆمكاری دەوڵەتانی عەرەبی لەسەر ئاستی وەزیرانی دەرەوەی عەرەب، گەیشتە قاهیرە.
وەزارەتی دەرەوە، لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند: فوئاد حسێن، جێگری سەرۆك وەزیران و وەزیری دەرەوەی عێراق بۆ بەشداریكردن لە دوو كۆبوونەوەی بەپەلەی وەزاری ئەنجوومەنی كۆمكاری عەرەبی لە ئاستی وەزیرانی دەرەوەی عەرەبی، كە سبەی یەكشەممە لەلایەن كۆمكاری عەرەبیەوە میوانداری دەكرێت ،گەیشتە قاهیرە .
لە بەیاننامەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە، لە دوو كۆبوونەوەكەدا باس لە پێشهاتەكانی سودان و گەڕانەوەی سوریا بۆ كۆمكاری عەرەبی دەكرێت.
وەزیری دەرەوەی عێراق بۆ بەشداریكردن لە دوو كۆبوونەوەی بەپەلە دەگاتە قاهیرە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.