Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 22:24

بانكی ناوەندی عێراق لە ماوەی هەفتەیەكدا زیاتر لە 700 ملیۆن دۆلاری فرۆشتووە

کوردستان TV
100%

كۆی گشتی فرۆشی دراوی دۆلار لەلایەن بانكی ناوەندی عێراقەوە لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا زیاتر لە 700 ملیۆن دۆلار بووە.
بانكی ناوەندی لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا، لە ماوەی ئەو چوار ڕۆژەی كە زیادكردنەكەی تێدا كرایەوە، بڕی 732 ملیۆن و 316 هەزار و 7 دۆلاری فرۆشتووە، بە ڕێژەی ڕۆژانە 183 ملیۆن و 79 هەزار و یەك دۆلار، كە ڕێژەكە 0.87% بەرزبووەتەوە لەوەی لە هەفتەی پێشوودا تۆماركراوە، كە بڕی فرۆشتنەكە 182 ملیۆن و 210 هەزار و 740 دۆلار بوو.
بەرزترین فرۆشی دۆلار-یش لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا ڕۆژی چوارشەممە بووە، كە 187 هەزار و 246 هەزار و 380 دۆلار بووە، لە كاتێكدا كەمترین فرۆش لە ڕۆژی یەكشەممە بووە، كە 180 هەزار و 272 هەزار و 118 دۆلار بووە.
هەروەها فرۆشی حەواڵەی دەرەكی لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا 520,616,000 و 7 دۆلار بووە، كە بە بەراورد بە فرۆشی كاش بە ڕێژەی 59.34% زیادیكردووە، كە 211,700,000 دۆلار بووە.
هاوكات بانكەكە ڕوونیشیكردۆتەوە كە نرخی فرۆشتنی كرێدیتی دۆكیۆمێنتاری و یەكلاكردنەوەی نێودەوڵەتی بۆ كارتی ئەلیكترۆنی بۆ هەر دۆلارێك 1305 دینار بووە، هاوكات نرخی فرۆشتنی حەواڵە بۆ دەرەوەی وڵات و نرخی فرۆشتنی نەختینە بۆ هەر دۆلارێك بە هەزار و 310 دینار بووە.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئابووری عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.