Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 11:41

نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە شا چارلسی‌ سێیه‌م دەکات

کوردستان TV
100%

سەرۆکی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی ئاراستەی شای نوێی بەریتانیا دەکات و جەخت دەکاتەوە کە پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەریتانیا بەهێزتر دەبن.

ئەمڕۆ شەممە 06ـی 05ـی 2023 ڕێوڕەسمی تاج لەسەرنانی شا چارلسی سێیەم، شای بەریتانیا بەڕێوەچوو، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەم بۆنەیەوە لە تویتێکدا پیرۆزبایی ئاراستەی شای بەریتانیا کرد و ڕایگەیاند: بەناوی خەڵکی هەرێمی کوردستانەوە لە دڵەوە پیرۆزبایی ئاراستەی شا چارلسی سێیەم دەکەم بۆ تاج لەسەرنانی وەک پاشای شانشینی یەکگرتووی بەریتانیا و وڵاتانی کۆمۆنوێڵس.

ڕاشیگەیاند: دڵنیام پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق لەگەڵ شانشینی یەکگرتوو لە سەردەمی شادا بەردەوام بەهێزتر دەبن.

دوای كۆچی دوایی شاژنه‌ ئێلیزابێسی دووه‌م، شاژنی به‌ریتانیا له ‌مانگی‌ ئه‌یلوولی‌ ساڵی‌ ڕابردوو شا چارلسی سێیەم وەک شای بەریتانیا دەستنیشان کرا و ئەمڕۆ شەممە لە ڕێوڕەسمێکدا لە لەندەن لە تەمەنی 75 ساڵیدا تاجی لەسەر نرا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.