Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 11:20

بزانە نرخی دۆلار لە کاتی داخستنی بازاڕ بووە چەند

کوردستان TV
100%

نرخی دۆلار ئەمڕۆ جێگیر نەبوو و بەردەوام لە گۆڕاندابوو، لە کاتی داخستنی بازاڕەکانی دراو نرخەکەی کەمێک دابەزی و هەر دۆلارێک بە 1440 مامەڵەی پێوە کرا.

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 06ـی 05ـی 2023 نرخی دۆلار لە کاتی داخستنی بازاڕەکانی دراو کەمێک دابەزی و لە بازاڕەکانی دراوی هەولێر و سلێمانی هەر 100 دۆلارێک بە 144 هەزار دینار مامەڵەی پێوە کرا.

هاوکات لە بازاڕەکانی دراوی بەغدا و بەسڕە نرخەکەی لەنێوان 143 هەزار و 800 دینار 143 هەزار و 900 مامەڵەی پێوە دەکرێت.

ئەم نرخەی دۆلار بەراورد بە بەیانی ئەمڕۆ کەمێک بەرزبووەتەوە کە بە 144 هەزار و 550 دینار لە بازاڕەکانی دراوی هەرێمی کوردستان مامەڵەی پێوە دەکرا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.