Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 11:24

سەرۆکی حکوومەت پیرۆزبایی لە شا چارلسی سێیەم دەکات

کوردستان TV
100%

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی ئاراستەی شای نوێ و شاژنی بەریتانیا دەکات و دەڵێت،  چاوەڕێی زیاتر بەهێزکردنی پەیوەندییەکانمان دەکەین.

ئەمڕۆ شەممە 06ـی 05ـی 2023 ڕێوڕەسمی تاج لەسەرنانی شا چارلسی سێیەم، شای بەریتانیا بەڕێوەچوو، مەسرور باررزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەم بۆنەیەوە لە تویتێکدا پیرۆزبایی ئاراستەی شای بەریتانیا کرد و ڕایگەیاند: پیرۆزە لە شا چارلسی سێیەم و شاژن کامیلا.

ڕاشیگەیاند: بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە چاوەڕێی بەهێزترکردنی پەیوەندییەکانمانین لە سەردەمی حکومڕانی ئێوەدا.

سەرۆکی حکوومەت لە پەیامەکەیدا ئاماژەی بەوەش داوە کە "بەردەوام شانشینی یەکگرتوو وەک هاوبەشێکی جێی متمانە و دۆستێک دەبینین کە لە مێژوومان تێدەگات و لە کاتی تەنگانەشدا لەگەڵمان وەستاون."

دوای كۆچی دوایی شاژنه‌ ئێلیزابێسی دووه‌م، شاژنی به‌ریتانیا له ‌مانگی‌ ئه‌یلوولی‌ ساڵی‌ ڕابردوو شا چارلسی سێیەم وەک شای بەریتانیا دەستنیشان کرا و ئەمڕۆ شەممە لە ڕێوڕەسمێکدا لە لەندەن لە تەمەنی 75 ساڵیدا تاجی لەسەر نرا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.