Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 22:14

سێ بازرگانی ماددەهۆشبەرەکان دوای ڕووبەڕووبوونەوەیان لەگەڵ هێزەکانی پۆلیس دەستگیر کران

کوردستان TV
100%

لە گەڕەکی دەروازەی کەرکووک سێ بازرگانی ماددەهۆشبەرەکان دوای ڕووبەڕووبوونەوەیان لەگەڵ هێزەکانی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکان سەر بە پۆلیس دەستگیر کران، کە یەکێکیان بە برینداری دەستبەسەر کراوە.  

ئەمڕۆ شەممە 06ـی 05ـی 2023 سێ بازرگانی ماددەهۆشبەرەکان دەستگیر کران، بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکان لە کەرکووک ڕایگەیاند: لە گەڕەکی دەروازەی پارێزگای کەرکووک هێزەکانیان توانیویانە 3 کەس دەستگیر بکەن بەپێی ماددەی 28 لە یاسای سزادانی عێراقی.

ڕاشیگەیاند: سێ بازرگانەکەی ماددەهۆشبەرەکان ڕووبەڕووی هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکان بوونەتەوە، دواتر دەستگیر کراون.

بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکان ئاماژەی بەوەش داوە کە یەکێک لە بازرگانەکان بە برینداری دەستگیر کراوە و لە کاتی دەستگیرکردنیاندا دەستبەسەر کیلۆیەک ماددەی هۆشبەردا گیراوە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.