Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 11:48

شاندێکی کۆلێژی بەرگریی نیشتیمانی عێراق سەردانی هەولێریان کرد

کوردستان TV
100%

شاندێکی کۆلێژی بەرگریی نیشتیمانی عێراق هاتوونەتە هەولێر بۆ باشترکردنی پەیوەندی و هاوکاری و هەماهەنگی لەنێوان هەردوولا و پەرەپێدانی زیاتر بە بواری سەربازی لە ڕووی ئەکادیمییەوە.

ئەمڕۆ شەممە 06ـی 05ـی 2023 لە فرۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر، ڕاوێژکارانی سەربازی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان و جێگری سەرۆکی ئەرکان بۆ مەشق و ئۆپەراسیۆنەکانی وەزارەتی پێشمەرگە و ژمارەیەک لە گەورە ئەفسەرانی وەزارەت، پێشوازییان لە شاندێکی باڵای کۆلێژی بەرگری نیشتیمانی عێراقی کرد.

لەبارەی ئامانجی سەردانەکە وەزارەتی پێشمەرگە ڕایگەیاند: ئامانج لە سەردانەکەی شاندی کۆلێژی بەرگریی نیشتیمانی، بۆ باشترکردنی پەیوەندی و هاوکاری و هەماهەنگی نێوان هەردوولایە، لەڕووی زانستی و پەرەپێدانی زیاتر بە بواری سەربازی لەڕووی ئەکادیمییەوە.

وەزارەتی پێشمەرگە ئاماژەی بەوەش داوە کە بڕیارە شاندی کۆلێژی بەرگریی نیشتیمانی، چەند رۆژێک لە هەرێمی کوردستان بمێننەوە و سەردانی چەند ناوەند و یەکەیەکی ئەکادیمی و سەربازی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە بکەن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.