Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 11:42

کەشناسێک: پلەکانی گەرما دادەبەزن و خۆڵبارین دەستپێدەکات

کوردستان TV
100%

شارەزایەکی کەشناسی ئاماژەی بەوە داوە کە سبەی بارستەهەوایەکی فێنک چالاک دەبێت و خۆڵبارین بەشێک لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.

ئاراس جەبار شارەزای کەشناسی ڕایگەیاند:  سبەی یەکشەممە 07ـی 05ـی 2023 ئاسمانی ھەرێمی کوردستان بەزۆری نیمچەھەور دەبێت پلەکانی گەرما بەجێگیری دەمێنێتەوە و لە ئەنجامی نزیکبوونەوەی بارستەھەوایەکی فێنک لەسەر ناوچە سنوورییەکانی عێراق - سووریا خێرایی با لە کاتەکانی نیوەڕۆ بۆ ئێوارەدا چالاک دەبێت بە خێرایی 20 تا 40 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا لە ئاراستەی باشووری ڕۆژئاواوە.

ڕاشیگەیاند: ئەمەش دەبێتە ھۆی ھاتنی شەپۆلێکی خۆڵبارین لە ڕۆژئاوای عێراقەوە بۆ سەر ناوچەکانمان و چڕی و کاریگەری خۆڵبارینەکە لەسەر ناوچەکانی پارێزگای کەرکووک و سەنتەری پارێزگای ھەولێر و سلێمانی و ناوچەکانی سنووری ئیدارەی گەرمیان زیاتر دەبێت و لەناوچەکانی دیکەی ھەرێمی کوردستان بەگشتیی کاریگەری کەم دەبێت.

باسی لەوەش کردووە کە "کاریگەری ئەم شەپۆلە خۆڵبارینە تاوەکو بەیانی ڕۆژی دووشەممە 08ـی 05ـی 2023 بەردەوامی دەبێت دواتر کۆتای پێدێت."

ئاراس جەبار ئەوەشی خستووەتەڕوو کە ھەر لە دووسبەی دووشەممەوە بەھۆی کاریگەری ئەو بارستەھەوایەوە پلەکانی گەرما 3 تا 4 پلە نزمبوونەوە بەخۆیەوە دەبینێت تاوەکو ڕۆژی چوارشەممە 10ـی 05ـی 2023 بەردەوامی ئەبێت و لەکۆتای ھەفتەوە جارێکی دیکە پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە."

سەبارەت بە باران ئەو کەشناسە ئاماژەی بەوە داوە کە "بەگشتیی کۆتایی بە بارانی زۆر و باش ھاتووە ئەگەر ھەبێت لەماوەکانی داھاتوودا تەنیا حاڵەتی لاواز و نمەبارانە."

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.