فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکانی عێراق رایگەیاند کە لە ئاکامی بۆردومانی فڕۆکە جەنگییەکانی عێراق بۆسەر ژمارەیەک حەشارگەی تیرۆریستانی داعش لە پارێزگای دیالە رۆژھەڵاتی ئەو وڵاتە، ژمارەیەک تیرۆریست کوژران.
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە، پشت بەستن بەزانیارییە ھەواڵگرییەکان، فڕۆکە جەنگییەکانی "F-16"ی عێراق، ژمارەیەک حەشارگەی تیرۆریستانی داعشیان لە ناوچەی "سەندیج" باکووری رۆژھەڵاتی پارێزگای دیالە بۆردومان کردووە.
راشیگەیاندووە کە لە ئاکامی بۆردومانەکەدا، ژمارەیەک تیرۆریستی داعش کوژراون، ھەروەھا ژمارەیەک حەشارگەیش خاپوور کراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.