مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی هه‌واری شار تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركرد كه هێرشیكردبووه سه‌ر كهسێكو به‌سه‌ختی برینداری كردبوو.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 7ی5ی2023" پۆلیسی سلێمانی بڵاویكرده‌وه: دوای ئه‌وه‌ی تۆمه‌تبارێك هێرشیكرده سه‌ر كهسێكو به‌سه‌ختی برینداریكرد، ده‌ستبه‌جێ هێزه‌كانی پۆلیس گه‌یشتنه شوێنی ڕووداوه‌كه‌و برینداره‌كه‌یان گه‌یانده نه‌خۆشخانه كه باری ته‌ندروستی ناجێگیربوو، له‌هه‌مانكاتدا لێكۆڵینه‌وه‌كانیان بۆ ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تبار ده‌ستپێكردو دوای وه‌رگرتنی بڕیاری دادوه‌ر، توانرا تۆمه‌تبار بدۆزرێته‌وه‌و له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی هه‌واری شار ده‌ستگیربكرێت.
پۆلیس ئاماژه به‌وه‌شده‌كات"له‌ئێستادا تۆمه‌تبار (ئـ، ك، ئـ، ) له‌دایكبووی 2003 به‌بڕیاری دادوه‌رو به‌پێی مادده‌ی (31/405) له‌یاسای سزادان ڕاگیراوه‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامه".
دانانی هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.