به بردنه‌وه‌ی له ئۆساسۆنا یانه‌ی ریاڵ مه‌درید بۆ جاری بیسته‌م له مێژووی خۆی نازنازی جامی شای ئیسپانیای به‌ده‌ستهێنا.
دره‌نگانی شه‌وی رابردوو، له‌سه‌ر یاریگای لاكارتۆخا له‌شاری سێڤییا ، له‌یاری كۆتایی ئه‌م وه‌رزه‌ی جامی شای ئیسپانیا هه‌ردوو یانه‌ی ریاڵ مه‌درید و ئۆساسۆنا رووبه‌رووی یه‌كتری بوونه‌وه .
له‌گه‌ل ده‌ستپێكی فیكه‌ی ناوبژیوان و له دووه‌م خوله‌كی كاتی یاریدا رۆدریگۆ گویس گۆلی یه‌كه‌می بۆ یانه‌ی ریاڵ مه‌درید تۆمار كرد و گێمی یه‌كه‌میش به‌م تاكه گۆله ته‌واو بوو.
له گێمی دووه‌م و له خوله‌كی په‌نجاو هه‌شت لۆكاس تۆرۆ به‌لێدانێكی به‌هێز له ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌ی سزا گۆلی یه‌كسان بوونه‌وه‌ی بۆ ئۆساسۆنا تۆمار كرد‌و یاریه‌كه‌شی گه‌رانده‌وه خالی سه‌ره‌تا .
له خوله‌كی حه‌فتا رۆدریگۆ سوودی له تۆپێكی ڤینیسیۆس جۆنیۆر وه‌رگرت و گۆلی دووه‌می خۆی و یانه‌ی شاهانه‌ی تۆمار كرد، یاریش به‌م ئه‌نجامه كۆتایی پێ هات .
یانه‌ی ریاڵ مه‌درید دوای 9 ساڵ دابران جارێكی دیكه به نازناوی جامی شای ئسپانیا شادبۆوه‌و بۆ جاری بیسته‌م له مێژووی خۆی نازناوه‌كه‌ی به‌ده‌ستهێنا .
دوای ته‌واو بوونی یاری كۆتایی جامی شای ئیسپانیا‌و بردنه‌وه‌ی ریاڵ مه‌درید و به‌ده‌ستهێنانی بیسته‌م نازناوی جامه‌كه ، كارلۆ ئه‌نشیلۆتی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی ئه‌نجامداو باسی له چه‌ند لایه‌نێكی یاریه‌كه كرد، كارلۆ ئه‌نشیلۆتی ووتی یاری کۆتایی بوو کە لە کەشێکی جوان‌دا بەرامبەر بە ڕکابەرێکی زۆر بەهێز ئەنجامدرا.
گوتیشی: یاری کۆتایی بوو کە ئێمە كۆششمان کرد و شایەنی بردنەوە بووین، نەک تەنها بەهۆی ئەوەی ئەمڕۆ کردمان ، چونکە هەمیشە قورسە بردنەوەی یاری کۆتایی، بەڵکو بۆ هەموو ئەو کارانەی کە بە درێژایی ئەم جامه کردوومانە
سه‌باره‌ت به ئاستی رۆدریگۆ كه له یاریه‌كه‌دا دوو گۆلی تۆمار كرد‌و ئه‌نشیلۆتی ووتی ،
زۆرترین کەس نازانێت سنووری ڕۆدریگۆ لە کوێدایە. زەحمەتە بزانیت.ئه‌و یاریزانێكی زۆر ڕەسەنە، جوڵەی باش دەکات، گۆڵ تۆمار دەکات کارێکی نایاب دەکات.
کارلۆ ئەنچیلۆتی ڕاهێنەری ڕیاڵ مەدرید سەبارەت بە یاری چامپیۆنزلیگ بەرامبەر مان سیتی كه بریار وایه رۆژی سێشه‌ممه‌ی داهاتوو ئه‌نجام بدرێت ووتی یارییەکی زۆر سەخت دەبێت، وەک هەمیشە. ئێمە سەیری هەموو یارییەک دەکەین کە ئەنجامی دەدەین، هەمیشەش بۆ به‌رامبه‌ره‌كه‌مان قورسی دەکەین. پێم وایە بۆ ئێمەش قورس دەبێت. پێویستە زیاتر سەرنجمان لەسەر بێت. زۆر یاریزانی مەترسیداریان هەیە کە پێویستە لەسەریان بزانین. بەڵام ئێمە ئامادەین.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.