له‌یاریه‌كانی گه‌ری سی و پێنجه‌مینی خولی یانه‌كانی ئینگلته‌را یانه‌ی مانچێسته‌ر ستی خاوه‌ن پله‌ی یه‌كه‌می ریزبه‌ندی میوانداری یانه‌ی لیدز یونایتدی كرد‌و یاریه‌كه‌شی لێ برده‌وه به ئه‌نجامی دوو گۆل به‌رامبه‌ر به گۆلێك .
یاریه‌كه له شاری مانچێستهرو له‌سه‌ر یاریگای ئیتحاد به‌رێوه چوو ، له خوله‌كه‌كانی نۆزده‌و بیست‌و حه‌وت ئێلكای گۆندۆگانی ئه‌لمانی دوو گۆلی بۆ خاوه‌ن یاریگا تۆمار كرد ، گێمی یه‌كه‌میش به‌م ئه‌نجامه ته‌واو بوو.
له گێمی دووه‌م و له خوله‌كی هه‌شتاو سێ گۆندۆگان نه‌یتوانی له لێدانی سزا گۆل تۆمار بكات و ببێته هاتریكی یاری ، دوو خولهك دواتر رۆدریگۆ تاكه گۆلی میوانه‌كانی تۆمار كرد‌و یاریش به دوو گۆل به‌رامبه‌ر به گۆلێك له سوودی مان ستی كۆتایی پێ هات و یانه‌كه‌ش به هه‌شتاو دوو خال پارێزگاری له پله یه‌كه‌می ریزبه‌ندی كرد‌و لیدز یونایتدیش خاوه‌نی سی خاله‌و له پله‌ی حه‌ڤده‌مینی ریزبه‌ندی دێت .
له یاریه‌كی دیكه‌ی گه‌ری سی و پێنجه‌مینی خولی یانه‌كانی ئینگلته‌را هه‌ردوو یانه‌ی بۆرنمۆس و چێلسی له‌سه‌ر یاریگای ڤیتالین روبه‌رووی یه‌كتری بوونه‌وه‌و میوانه‌كان یاریه‌كه‌یان به سێ گۆل به‌رامبه‌ر به گۆلیك برده‌وه.
له خوله‌كی نۆ كۆنۆر گالاگه‌ر گۆلێكی تۆمار كرد‌و یانه‌ی بلوزی له‌یاریه‌كه پێشخست ، له‌ناوه‌راستی ئه‌م گێمه‌ش ماتیاس ڤینا گۆلی به‌رامبه‌ربوونه‌وه‌ی بۆ بۆرنمۆس تۆمار كرد‌و ئه‌نجامی یاریه‌كه‌ی له نیوه‌ی یه‌كه‌م یه‌كسان كرده‌وه .
له نیوه‌ی دووه‌م و له خوله‌كی هه‌شتاو دوو پینوا بادیاشیلی گۆلی دووه‌می بۆ میوانه‌كان تۆمار كر‌و جارێكی دیكه چێلسی له یاریه‌كه پێشخست ، چوار خولهك دواتر جواو فلیكس گۆلی سێیه‌م و دلنیایی سه‌ركه‌وتنی له‌یاریه‌كه تۆمار كرد‌و چێلسی دوای زنجیره‌یه‌ك ئه‌نجامی خراپ و دۆراندن به سه‌ركه‌وتن شاد بۆوه‌و كۆی خاله‌كانیشی له پله‌ی یازده‌می ریزبه‌ندی بۆ چل و دوو خال به‌رزكرده‌وه‌و بۆرنمۆسیش خاوه‌نی سی‌و نۆ خاله‌و له پله‌ی چوارده‌م دێت .
له یاریه‌كی دیكه‌ی گه‌ری سی و پێنجه‌مینی خولی یانه‌كانی ئینگلته‌را یانه‌ی تۆتنهام میوانداری یانه‌ی كریستال پاڵاسی كرد‌و یاریه‌كه‌شی لێ برده‌وه به ئه‌نجامی گۆلێكی بێ به‌رامبه‌ر .
تاكه گۆلی یاریه‌كه كابتن و گۆلكاری تۆتنهام هاری كین له دوا خوله‌كی گێمی یه‌كه‌م تۆماری كرد، هه‌رچه‌نده له گێمی دووه‌م میوانه‌كان زۆر هه‌ولیان دا ئه‌نجامه‌كه یه‌كسان بكه‌نه‌وه به‌لام سه‌رجه‌م هه‌وله‌كان بێ ئاكام بوون و تۆتنهام حه‌ڤده‌مین بردنه‌وه‌ی تۆمار كرد‌و كۆی خاله‌كانیشی له پله‌ی شه‌شه‌می ریزبه‌ندی بۆ په‌نجاو حه‌وت خال به‌رزكرده‌وه ، كریستال پاڵاسیش خاوه‌نی چل خاله‌و له پله‌ی دوازدهم دێت .
لە میانی یارییەکانی گەڕی سی و پێنجه‌مینی پرێمەرلیگ یانه‌ی تۆتنهام میوانداری کریستاڵ پاڵاسی کرد.
لە خولەکی چل و پێنجـی یارییەکە هاری کەین گۆڵی یەکەمی تۆتنهامی کرد و بەم گۆڵەش یاریزانه‌كه سێ ریکۆردی مێژوویی شکاند ،هاری کەین بووە تاکە یاریزان لە وەرزێکی پرێمەرلیگ ده گۆڵ بە لێدانی سەر بکات.
هەروەها تاکە یاریزانە لە مێژووی پرێمەرلیگ سه‌ت گۆڵ لە یاریگای خۆیان و سه‌ت گۆڵ لە دەرەوەی یاریگای خۆیان دەکات
كین بووە تاکە یاریزانیش لە مێژووی پرێمەرلیگ زیاتر له په‌نجا گۆڵ لە دێربییەکانی لەندەن تۆمار بکات
جیا لەو سێ ریکۆردە مێژووییەش هاری کەین ژمارەی گۆڵەکانی لە پرێمەرلیگ گەیاندە دوو سه‌د و نۆ گۆل و بووە دووەم گۆڵکاری مێژوویی خولەکە له دوای ئالان شیرەر كه چوار سه‌د و چل و یه‌ك گۆلی له دوو سه‌د و شه‌ست یاری تۆمار كردووه.
هه‌ر له ئینگلته‌را له یایگای ئانفێلدی تایبه‌ت به یانه‌ی لێڤه‌رپۆل كه تیایدا یانه‌ی لێڤه‌رپۆل میوانداری یانه‌ی برینتفۆردی كرد‌و یاریه‌كه‌ش به سوودی خاوه‌ن یاریگا به ئه‌نجامی گۆلێكی بێ به‌رامبه‌ر ته‌واو بوو .
له گێمی یه‌كه‌م خاوه‌ن یاریگا به گۆلێك پێشكه‌وت گۆله‌كه‌ش محه‌مه‌د سه‌لاح له خوله‌كی سێزده تۆماری كرد ، له گێمی دووه‌میش یاریزانانی هه‌ردوو یانه له هه‌ولی گۆرینی ئه‌نجامی یاری بوون ، به‌لام هیچ گۆلێكی دیكه تۆمار نه‌كراو لێڤه‌رپۆل به‌م تاكه گۆله سه‌ركه‌وتن و سێ خالی یاریه‌كه‌ی به‌ده‌ستهێناو كۆی خاله‌كانیشی له پله‌ی پێنجه‌می ریزبه‌ندی بۆ شه‌ست و دوو خال به‌رزكرده‌وه ، برینتفۆردیش تووشی نۆیه‌م دۆراندن هات و به په‌نجا خال له پله‌ی نۆیه‌م مایه‌وه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.