كۆمپانیای دابەشكردنی بەرهەمە نەوتییەكانی عێراق ئەمڕۆ یەكشەممە رایگەیاند: وەجبەی دووەمی ئەو وێستگانەی حكومەت كە بە سیستەمی پارەدانی ئەلیكترۆنی كاردەكەن راگەیاند.
حسێن تالیب عەبود، بەڕێوەبەری گشتی كۆمپانیای دابەشكردنەكە، لە ڕاگەیەندراوێكدا ڕایگەیاندووە، وەجبەی دووەم ،وێستگەی ئەبو ئیقەلام لە ناوچەی كەرادەو وێستگەی فەلەستین لە شەقامی فەلەستین، هەروەها وێستگە سەیدیە و وێستگەی مەنسور لەخۆدەگرێت.
جەختیشی لەوە كردەوە كە سەرجەم وێستگەكانی دیكە یەك لە دوای یەك دەخرێنە نێو سیستەمەكەوەو ئەمەش دەبێتە هۆی هاتنە ناوەوەی خزمەتگوزارییەكان لە رێگای پارەدانی ئەلیكترۆنی لە هەموو وێستگەكاندا.
شایانی باسە كۆمپانیای دابەشكردنی بەرهەمە نەوتییەكانی عێراق، وەجبەی یەكەمی خستبووە نێو سیستەمەكەوە، كە 10 وێستگەی لەڕێگەی كۆمپانیاكانی پارەدانی ئەلیكترۆنی و بە هاوكاری بانكی ناوەندی عێراق لەخۆگرتبوو.
لە 14 وێستگەی دابەشكردنی سووتەمەنی بەغدا كار بە سیستەمی پارەدانی ئەلیكترۆنی دەكرێت

100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.