Erbil 38°C چوارشەممە 25 کانونی یەکەم 21:05

سووده‌كانی فه‌ریكه‌ نۆك بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ بزانه‌

کوردستان TV
100%


له‌ ئێستادا وه‌رزی خواردنی فه‌ریكه‌ نۆكه‌،كه‌ به‌یه‌كێك له‌و خــۆراكانه‌ داده‌نرێت كه‌سوودێكی ئێجگار زۆری هه‌یه‌ بۆ ته‌ندروستی سه‌ره‌ڕای سووده‌ گرنگه‌كانی تامێكێ زۆر خۆشیشی هه‌یه‌.
له‌باره‌ی سووده‌كانی فه‌ریكه‌نۆك ( د.كامه‌ران ڕه‌سوڵ ژاژڵه‌یی پسپۆری زانستی خۆراك) له‌ نووسینێكی داچه‌ند خاڵێكی گرنگ ده‌خاته‌ ڕوو كه‌ بریتین له‌:  

1. یارمه‌تی چاره‌سه‌ری كه‌م خه‌وی و خه‌مۆكی ده‌دات و هۆرمۆنی دڵخۆشی زیاتر ده‌كات.

2. به‌هێزكردنی یاده‌وه‌ری و كاری مێشك و ده‌ماره‌كان و چاڵاكی ده‌دات له‌گه‌ڵ به‌هێزكردنی سپڵ و جگه‌ر.

3. توانه‌وه‌ی به‌ردی گورچیله‌ له‌گه‌ڵ چاره‌سه‌ری هه‌وكردنی میزه‌ڵدان.

4. یارمه‌تی كۆنتڕۆڵ كردنی ئاستی شه‌كره‌ له‌ خوێندا له‌و كه‌سانه‌ی نه‌خۆشی شه‌كره‌یان (هه‌موو جۆره‌كانی) هه‌یه‌.

5. یارمه‌تی دابه‌زینی كولیستڕۆڵی خراپ له‌ خوێن ده‌دات.

6. چاره‌سه‌ری قه‌بزی و ڕێگه‌ گرتن لێی و زیاد كردنی ژماره‌ی به‌كتریای سوود به‌خش به‌ له‌ش له‌ ناو قۆڵۆندا.

7. خۆپاراستن له‌ نه‌خۆشیه‌كانی دڵ و نه‌خۆشی ته‌سك بوونه‌وه‌ی خوێنبه‌ره‌كان.

8. خۆپاراستن له‌ نه‌خۆشی نه‌رم بوونه‌وه‌ی ئێسك و چه‌ندین جۆری شێرپه‌نجه‌و نه‌خۆشی زه‌هایمه‌ر.

9. به‌هێزكردنی كۆئه‌ندامی به‌رگری له‌ش و یارمه‌تی زوو چاك بوونه‌وه‌ی برین.

10. چاره‌سه‌ركردنی سه‌رئێشه‌و كه‌مخوێنی و ڕێگریگرتن لێی.

11. یارمه‌تی دابه‌زینی كێشی له‌ش ده‌دات له‌ كاتی ڕێجیم له‌گه‌ڵ ڕێگری كردن له‌ قه‌ڵه‌وی.

12. پاراستنی ته‌ندروستی پێست و گه‌ش بوونه‌وه‌ی و نه‌هێشتنی چرچ و لۆچ و خاڵ و زیپكه‌و سیسی ده‌م و چاو.

13. چاڵاككردنی مێشك و ده‌ماغ.

14. پاككردنه‌وه‌ی گورچیله‌ له‌ ڕمڵ و ڕێگری له‌ دروستبوونی به‌ردی گورچیله‌.

15. هاوسه‌نگی ده‌روونی ده‌پارێزێت به‌وه‌ی دژی خه‌مۆكی و دڵه‌ڕاوكێیه‌.

16. به‌سووده‌ بۆ ئێسك و جومگه‌كان.

17. دژی ئاره‌ق كردنه‌وه‌یه‌.

18. هانی درووستكردنی خانه‌و شانه‌كانی جه‌سته‌ی مرڤ ده‌دات، به‌مه‌ش ڕێگ ده‌بێت له‌دووستبوونی خانه‌ شێرپه‌نجه‌ییه‌كان.

19. نۆك به‌سووده‌ بۆقـــــژو یارمه‌تی به‌هێزكردنی ڕه‌گه‌كانی قژ ده‌دات و ڕوتـــانــه‌وه‌ی قـــــژ كه‌م ده‌كاته‌وه‌و نه‌رم و ڕه‌ونه‌قداری ده‌كات.

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.