Erbil 38°C یەکشەممە 29 کانونی یەکەم 11:06

ئەو كەسە دەستگیركرا كە بەناوی زیادكردنی مووچەی كەمئەندامان پارەی لەهاووڵاتیان سەندبوو

کوردستان TV
100%

مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە بەفێڵ‌و بەناوی دامەزراندن‌و زەوی وەرگرتن‌و زیادكردنی مووچەی كەمئەندامان،پارەی لەهاوڵاتیان سەندبوو.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند: دوای ئەوەی هاووڵاتییەك لەڕێگەی پەیجی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانییەوە زانیاری لەسەر كەسێك گەیاندە ھێزەكانی پۆلیس كە بەفێڵ‌و بەناوی دامەزراندن‌و زەوی وەرگرتن‌و زیادكردنی مووچەی كەمئەندامان، پارە لەهاوڵاتیان دەسەنێت، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی ڕاسپارد كە بەدواداچوونی بەپەلە بۆ دۆزینەوەو دەستگیركردنی ئەنجام بدەن.
هەروەها دەڵێت: دوای  بەدواداچوون‌و لێكۆڵینەوەكان‌و وەرگرتنی بڕیاری دادوەرو، توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو لەلایەن مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان دەستگیربكرێت. لەكاتی دەستگیركردنیشیداو لەماڵی تۆمەتباردا دەستگیرا بەسەر ژمارەیەكی زۆر پێناسی باری شارستانیی و زانیاری كەسیدا.
پۆلیس دەشڵێت:لەئێستادا تۆمەتبار (م،ح،ح  لەدایكبووی 1969 ) بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی  312 لەیاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوە.
پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بۆ ئەمەشكردووە،تۆمەتباری‌ ناوبراو لەدوای‌ دەستگیركردنی‌ چەند سكاڵایەكی‌ لەسەر تۆماركراوەو داواش لەھاوڵاتیان دەكەین كە هەر كەسێك بەناوی دامەزراندن‌و زەوی وەرگرتن‌و زیادكردنی مووچەی كەمئەندامانەوە فێڵی لێكراوەو پارەی لێسەندراوە، سەردانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی بكات بەمەبەستی تۆماركردنی سكاڵای یاسایی.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.