ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 7-5-2023 له شاری به‌غدا هونه‌رمه‌ندی ناوداری عێراقی "موحسن عه‌زاوی" به هۆی نه‌خۆشی كۆچی دواییكرد.
هونه‌رمه‌ند موحسن عه‌زاوی له ساڵی 1939 له شاری ناسرییه له دایك بووه ئه‌مڕۆ له ته‌مه‌نی (84) ساڵی به‌هۆی نه‌خۆشی كۆچی دواییكرد.
ئه‌م هونه‌رمه‌نده ده‌رچووی په‌یمانگه‌ی هونه‌ره جوانه‌كانی به‌غدایه به‌شی شانۆ، هه‌روه‌ها خاوه‌ن بڕوانه‌ی دكتۆراییه له زانكۆی چارلز له‌وڵاتی چیكۆسلۆڤاكیا له‌ماوه‌ی ژیانی هونه‌ری دا وه‌كو ئه‌كته‌رو ده‌رهێنان به‌شداری چه‌ندین كاری شانۆیی و سینه‌مایی و ته‌له‌فزیۆنی كردوه.
هونه‌رمه‌ندێكی ناوداری عێراقی كۆچی دواییكرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.