Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 22:26

سزای لەسێدارەدان بۆ بكوژی ھیشام ھاشمی دەركرا

کوردستان TV
100%

ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق رایگەیاند كە سزای لەسێدارەدان بۆ بكوژی شارەزا و شرۆڤەكاری ئەمنیی، ھیشام ھاشمی لەلایەن دادگای تاوانەكانی رەسافەوە دەركراوە.
ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی لە عێراق لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەداوە كە دادگای تاوانەكانی رەسافە، سزای لەسێدارەدانی بۆ ئەحمەد حەمداوی عوەیید بە تاوانی كوشتنی ھیشام ھاشمی دەركردووە.
راشیگەیاندووە كە سزاكە، پشت بەستن بە ماددەی چواری تیرۆر دەركراوە.
ئەمەیش دوای ئەوە دێت كە لە مانگی شوباتی ساڵی 2022وە تا ئێستا، 10 جار دانیشتنی دادگاییكردنی بكوژەكەی ھیشام ھاشمی لەلایەن دادگای تاوانەكانی رەسافەوە دواخراوبوو.
لە شەشی تەمووزی 2020دا، شارەزا و شرۆڤەكاری ئەمنیی عێراقی، ھیشام ھاشمی لەلایەن چەكدارێكی نەناسراوەوە لە بەردەم ماڵەكەی خۆیدا لە ناوچەی زەیونە رۆژھەڵاتی بەغدا تیرۆركرا.
هەروەها لە ناوەڕاستی تەمووزی 2020دا، سەرۆكوەزیرانی پێشووی عێراق، مستەفا كازمی دەستگیركردنی بكوژی ھیشام ھاشمی راگەیاند.
تۆمەتبارەكە كە پێشتر لە تەلەڤیزیۆنی فەرمییدا دەركەوتبوو، ئەفسەر بوو لە وەزارەتی ناوخۆ بەپلەی ملازمی یەك و بە چەكی دەوڵەت تاوانەكەی ئەنجامداوە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.