نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه 2023/5/7 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له شاندێكى كۆلێژى به‌رگريى نيشتمانيى سه‌ر به زانكۆى به‌رگرى بۆ خوێندنى باڵاى سه‌ربازى كرد كه دامه‌زراوه‌يه‌كى زانستى و مه‌شق و ڕاهێنانى سه‌ر به وه‌زاره‌تى به‌رگريى عێراقه و قوتابيانى له پله‌دارانى سه‌ربازى و به‌رپرسان و ڕاوێژكاران و به‌ڕێوه‌به‌رانى وه‌زاره‌ت و دامه‌زراوه حكوومييه‌كان پێكهاتوون و له بوارى به‌رگرى و به‌ڕێوه‌بردندا بڕوانامه به ده‌ست ده‌هێنن.
له ديدارێكدا نێچيرڤان بارزانى وێڕاى ده‌ربڕينى خۆشحاڵى به سه‌ردانى شانده‌كه بۆ هه‌رێمى كوردستان، بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى نێوان ده‌زگا و دامه‌زراوه‌كانى بوارى به‌رگرى و سه‌ربازى و هه‌موو بواره‌كانى ديكه‌ى له ته‌واوى عێراق به هه‌رێمى كوردستانيشه‌وه، به گرنگ له قه‌ڵه‌م دا. هه‌روه‌ها په‌يڕه‌و و پرۆگرامى خوێندنى له زانكۆكه و به‌ش و كۆلێژه‌كانى له‌سه‌ر بنه‌ما نيشتمانى و زانستييه‌كان به پێويست و ئه‌رێنى هه‌ڵسه‌نگاند.
جه‌ختى كرده‌وه كه دواى بيست ساڵ له ئازاديى عێراق، ده‌بێ به سوودوه‌رگرتن له هه‌ڵه‌كانى ڕابردوو، به ڕوانگه و به‌رنامه‌يه‌كى ڕوون و هاوبه‌شى كۆكه‌ره‌وه، هه‌نگاوى باشتر به‌ره‌و داهاتوو بنێين و هه‌موو پێكهاته‌كانى عێراق پێكه‌وه له به‌ڕێوه‌بردن و بنياتنانى وڵات‌دا هاوبه‌ش و به‌شدار بن.
لاى خۆيه‌وه شانده‌كه خۆشحاڵيى خۆيان به سهردانهكيان و پێشكه‌وتنه‌كانى هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى، هه‌روه‌ها سوپاسى ڕۆڵ و گوتار و ڕوانگه‌ى نيشتمانيى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانيان له‌سه‌ر ئاستى عێراق به‌گشتى كرد.
گفتوگۆ و ڕاگۆڕينهوه ده‌رباره‌ى چه‌ندين پرسى ئه‌منى و سه‌ربازى، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه بوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.