Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 15:34

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق دەکات

کوردستان TV
100%


ڕۆژی یەکشەممە 7ی ئایاری 2023 لە سەلاحەدین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە  مایک برایسن ریجاردسن باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق کرد.

لە دیدارەکە دا کە بەڕێز رۆزی کەیڤ کونسوڵی گشتی بەریتانیا لە هەولێر ئامادەی بوو، سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی خۆی ئاراستەی گەلی بەریتانیا کرد بەبۆنەی تاج لە سەرنانی شا چارلسی سێیەم.

لە بەشێکی تری دیدارەکەدا بارودۆخی سیاسی عێراق و پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدڕاڵ تاوتوێ کران و جەختیش لە پەرەپێدان و باشترکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا کرایەوە.

هەر لەو دیدارەدا بارودۆخی ناوخۆی هەرێمی کوردستان تاوتوێکرا و جەخت لە پێویستیی ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە کاتی دیاریکراوی خۆی کرایەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.