Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 15:25

به‌های دۆلار زیاتر به‌رزبووه‌وه‌

کوردستان TV
100%

سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به‌ دیناری عێراق له‌ بازاڕ و نووسینگه‌كانی گۆڕینه‌وه‌ی دراو له‌ هه‌رێمی كوردستان و پارێزگاكانی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق زیاتر به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه‌ بینی و به‌شێوه‌یه‌ك كه‌ به‌های هه‌ر 100 دۆلارێك نزیك بووه‌وه‌ له‌ 145 هه‌زار دینار.

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی داخستنی بۆڕسه‌ له‌ شاری به‌غدا نرخی هه‌ر 100 دۆلارێكی ئه‌مه‌ریكی بۆ فرۆشتن گه‌یشته‌ 144 هه‌زار و 250 دینار، نرخی كڕینیش 143 هه‌زار و 250 دینار بوو.

له‌ هه‌رێمی كوردستانیش به‌هه‌مانشێوه‌ ئه‌مرۆ نرخی دۆلار به‌راورد به‌ رۆژانی ڕابردوو ڕوو له‌ به‌رزبوونه‌وه‌ بوو‌، له‌ شاری هه‌ولێر 100 دۆلار بۆ فرۆشتن به‌رامبه‌ر بوو به‌ 144 هه‌زار و 800 دینار، نرخی كڕینیش 144 هه‌زار و 250 دینار بوو.

له‌ شاره‌كانی سلێمانی و دهۆك نرخه‌كه‌ كه‌مێك زیاتریش بوو و 100 دۆلار بۆ فرۆشتن به‌ 144 هه‌زار 850 دینار بوو، له‌ شاری كه‌ركووك به‌های 100 دۆلار تا 144 هه‌زار و 900 دیناریش به‌رزبووه‌وه‌.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.