Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 15:28

وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی هه‌رێم و عێراق له‌سه‌ر بابه‌ته‌كانی مریشك و هێلكه و گه‌نمی جوتیاران ڕێككه‌وتن

کوردستان TV
100%

وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م دوای ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی عێراق له‌سه‌ر هه‌ریه‌ك له‌ بابه‌ته‌كانی مریشك و به‌ربوومه‌ په‌له‌وه‌رییه‌كان و هاورده‌كردنی هێلكه‌ و وه‌رگرتنی گه‌نمی جوتیاران ڕێككه‌وتن.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م بێگه‌رد تاڵه‌بانی و ستافێكی باڵای وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو له‌ شاری به‌غدا له‌گه‌ڵ وه‌زیری كشتوكاڵی عێراق و بریكارانی وه‌زاره‌ته‌كه‌ كۆبوونه‌وه‌.

دوای ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌كه‌، به‌رپرسانی هه‌ردوو وه‌زاره‌ت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌تانه‌ی خواره‌وه‌ ڕێككه‌وتن:-

1/ چارەسەکردنی کێشە و داواکاری پڕۆژە پەلەوەرییەکان و سەربڕینخانەکانی هەرێمی کوردستان و هەناردەکردنی بەرووبوومەکانی ناوخۆی هەرێمی کوردستان بۆ بازاڕەکانی ناوەراست و خوارووی عێراق، بریاردرا کە بەخێرایی لێژنەیەکی هونەری پێکبهێنرێ لە نێوان وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق بۆ هەمان مەبەست خاوەنی کێلگە پەلەوەرییەکان نوێنەری خۆیان ئامادەیان دەبێ لە لێژنەکە، لە ماوەی یەک هەفتەدا پێشنیار و رێگەچارەی گونجاو بۆ چۆنیەتی هەناردنی بەرووبوومی مریشک لە هەرێمی کوردستانەوە بۆ ناوەراست و خوارووی عێراق یەکلای دەکرێتەوە، بەشێوازێک کە بەرهەمەکانیان بچێتە ناوەراست و خوارووی عێراق بە ڕەچاوکردنی هاوسەنگی نرخ و چەندێتی هەناردەکردن و دابینکردنی پێویستی ناوخۆی هەرێمی کوردستان.

2/  سەبارەت بەپێدانی بڕوانامەی تەندروستی بۆ بەروبوومە کشتوکاڵییەکان، بریاردرا بەپێی ناوەرۆکی یاداشتنامەی لێکتێگەشیتنی هاوبەشی نێوانمان، ئەم بابەتە وەکو خۆی جێبەجێ بکرێت کە تیایدا هەرێمی کوردستان تخویلکراوە لەسەر مەسەلەی دەسەلاتی پێدانی بڕوانامەی تەندروستی.

3/ هەروەها سەبارەت بە نەخۆشی و بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی (تەبەق) کە تووشی ئاژەڵان دەبێت، لەمەودوا بڕیاردرا کە لە سەر ئاستی عێراق بەیەک شێوە مامەلەی لەگەڵ بکرێت و چارەسەری پێویستی وەربگیرێت و خاوەن پڕۆژەکانی ئاژەڵی ئێمەش لەو پڕۆژەیە سوودمەند دەبن وەکو پڕۆژەکانی تری ناوەراست و خوارووی عێراق، دوابەدوای رێکخستن و ئامادەکردنی ئامارێکی تایبەت بەو بابەتە لەلایەن بەرێوەبەرایەتی گشتی سامانی ئاژەڵ و فێتێرنەری وەزارەتمان.

4/ دەربارەی بابەتی وەرگرتنەوەی گەنمی ئەمساڵی جوتیاران، بەیەکەوە هەماهەنگیمان کرد لەسەر ئەوەی کە هەموو جوتیارێکی هەرێمی کوردستان سوودمەند بێت لە بابەتی پێدانی ئەو بڕەی کە بەرهەمی دێنی، بۆ ئەم مەبەستەش کۆبوونەوەیەکی هاوبەش ئەنجامدەرێ و بەڕێوەبەری گشتی پلاندانانی وەزارەتمان بەشداری دەکات .

5/  سەبارەت بە بابەتی دابینکردنی هێلکەی خواردن بەپێی فۆرکی خۆراکی هاووڵاتییان، بڕیاردرا کە پاڵپشتی وەزارەتمان بکەن بۆ ئەوەی هەماهەنگی بکەین لەگەڵ وەزارەتی بازرگانی عێراق و هەرێم بە مەبەستی بەشداریکردن و داخلکردنی پڕۆژەکانی ناوخۆی هەرێمی کوردستان لە دابینکردنی هێلکە و کڕینەوە و ساغکردنەوەی بەرهەمەکانیان.

ئەمانە و چەندین بابەتی تری پەیوەست بە پاڵپشتیکردنی کەرتی کشتوکاڵ لەنێوان هەردوولادا رێککاری پێویستی بۆ ئەنجامدرا و بڕیاردرا کە بەردەوامبین بۆ چارەسەرکردنی کێشە و ئاستەنگ و داواکارییەکانی جوتیاران لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی کورستان.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.