ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م له پارێزگای بابل له ناوه‌ڕاستی عێراق پیاوێك قه‌سابخانه‌یه‌كی ناوه‌ته‌وه و دوای كوشتنی سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی، خۆشی ده‌كوژێت.
ڕووداوه‌كه له گه‌ڕه‌كی جه‌زائیر له ناوه‌ندی شاری حله سه‌ر به پارێزگای بابل ڕوویداوه، باوكه‌كه سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ دوای له‌خه‌وهه‌ڵسان سه‌ره‌تا ده‌ستی ده‌چێته خوێنی هاوسه‌ره‌كه‌ی و ده‌یكوژێت، دواتر هه‌ردوو منداڵه‌كه‌ی كه كوڕ و كچێكن ئه‌وانیش ده‌كوژێت، له كۆتاییدا خۆشی ده‌كوژێت و كۆتایی به ته‌واوی ئه‌ندامانی خێزانه بچووكه‌كه‌ی ده‌هێنێ.
پۆلیسی بابل سه‌باره‌ت به ڕووداوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه باوكه‌كه كێشه‌ی نه‌خۆشی ده‌روونی هه‌بووه و ماوه‌یه‌ك به‌ر له‌ئێستا منداڵێكی گیانی له‌ده‌ستداوه، له‌و كاته‌وه ده‌روونی ته‌واو نه‌بووه و پێی وابووه به‌م ڕێگه‌یه دووباره ته‌واوی ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی به‌یه‌ك ده‌گه‌یه‌نێته‌وه.
پۆلیس جه‌ختیشی كرده‌وه كه لێكۆڵینه‌وه‌كانیان ده‌ستپێكردووه بۆ ئه‌وه‌ی زانیاری زیاتر له‌سه‌ر ڕووداوه‌كه به‌ده‌ستبێنن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.