Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 17:34

تیرۆریستانی داعش مێردمنداڵێکیان ڕفاند

کوردستان TV
100%

تیرۆریستانی داعش لە سنووری شارەدێی ڕەشاد لە باشووری کەرکووک مێردمنداڵێکی شوانکاریان بەرەو شوێنێکی نادیار ڕفاند.

نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە 07ـی 05ـی 2023 تیرۆریستانی داعش مێردمنداڵێکیان لە دۆڵی زغیتوون لە سنووری شارەدێی ڕەشاد ڕفاند، سەرچاوەیەک لە بنکەی پۆلیسی شارەدێی ڕەشاد هەواڵەکەی بۆ (کوردستان تیڤی) پشتڕاست کردەوە.

ئەو سەرچاوەیە ڕایگەیاند: چەند تیرۆریستێکی داعش مێردمنداڵێکی شوانکار، تەمەن 13 ساڵیان بەرەو شوێنێكی نادیار ڕفاندووە.

هەفتەیەک لەمەوبەر، تیرۆریستانی داعش لەو دۆڵە سێ ماسیگریان ڕفاند، ئەمەش دەبێتە دووەمجار لە ماوەی دوو هەفتەدا تیرۆریستانی داعش لە دۆڵی زغیتوون خەڵک بڕفێنن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.