Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 17:33

لیستێكی ناوی حاجییان بڵاو ده‌كرێته‌وه‌

کوردستان TV
100%

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومره‌ی هه‌رێمی كوردستان لیستێكی ناوی هاووڵاتییانی سلێمانی بڵاو كرده‌وه‌ كه‌ ناویان بۆ حه‌جی ئه‌مساڵ ده‌رچووه‌ و تا ئێستا مامه‌ڵه‌كانیان ته‌واو نه‌كردووه‌.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌كه‌ له‌ ئاگادارییه‌كدا لیستێكی ناوی 80 كه‌سی سلێمانی بڵاو كرده‌وه‌ و داوای كرد كه‌ هه‌ر كه‌سێك ده‌یانناسێت له‌ زووترین كاتدا ئاگادارییان بكه‌نه‌وه‌.

ڕاشیگه‌یاند:داوا دەکه‌ین ئەو هاووڵاتییانەی کە ناویان لە لیستی هاوپێچدا هاتووە کە ژمارەیان 80 کەسە، بە زووترین کات سەردانی نووسینگەی حەج و عومڕەی سلێمانی بکەن بە مەبەستی تەواوکردنی مامەڵەکانیان، چونکە ماوەی چەندین رۆژە لە رێگەی ژمارە مۆبایلەکانیانەوە پەیوەندییان پێوە دەکرێت بە هیچ شێوەیەک پەیوەندییەکان بەردەست نین.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی حه‌ج و عومره‌ داواش ده‌كات هەر کەسێک کە ئەم ناوانەی خوارەوە ده‌ناسێت یان خزم و کەسوکاری نزیکیانن، بە زووترین کات ئاگادارییان بکەنەوە، چونکە دواکات بۆ تەواوکردنی مامەڵەکانیان رۆژی 10/5/2023 ده‌بێت.

ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ لیستی ناوی ئه‌و كه‌سانه‌یه‌ كه‌ ناوه‌كانیان هاتۆته‌وه‌:-

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.