Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 17:45

ئەو تۆمەتبارانە دەستگیر کران کە پارە و زێڕیان لە ئافرەتە بەتەمەنەکەی هەولێر دزیبوو

کوردستان TV
100%

بە هەماهەنگی نێوان پۆلیس و ئاسایشی هەولێر ئەو تۆمەتبارانە دەستگیر کران کە پارە و زێڕی ئافرەتە بەتەمەنەکەی هەولێریان دزیبوو.

دوای ڕووداوی هەڵکوتانەسەر و دزیکردن لە ئافرەتێکی بەساڵاچوو لە ماڵەکەی خۆی لە گەڕەکی گوڵان - شاری هەولێر لە چەند ڕۆژی ڕابردوو، هەردوو بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیس و ئاسایشی هەولێر لە ڕاگەیەنراوێک ئەمڕۆ یەکشەممە 07ـی 05ـی 2023 دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکانیان ڕاگەیاند.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە کە تیمەکانمان لە بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر و پۆلیسی هەولێر دەستمان کرد بە لێکۆڵینەوە و بە دواداچوون و پاشان توانرا سەرەداوی تاوانەکە بە دەستبخەین.

ئەوەش خراوەتەڕوو کە پاشان لەسەر فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوە هەر سێ تۆمەتباری ڕووداوەکە بە هاوبەشی هێزە ئەمنییەکان دەستگیر کران و ڕێوشوێنی یاسایی بەرامبەریان گیرایەبەر و دەردرێنە دادگە.

ئاسایشی هەولێر لە ڕاگەیەنراوەکەدا دڵنیایی دەداتە هاووڵاتییان و جەختی کردۆتەوە کە "هاووڵاتییان دڵنیا دەکەینەوە کە سەروماڵیان پارێزراوە و یاسا لەسەر هەموو تاوانبارێک جێبەجێ دەکرێت."

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا چەند کەسێک هەڵیانکوتابووەسەر ماڵێک لە شاری هەولێر، 125 مسقاڵ زێڕ، دوو دەفتەر دۆلار و دوو ملیۆن و پەنجا هەزار دیناریان لە ئافرەتێکی بە تەمەن دزیبوو.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.