Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 17:40

برایەک خوشکەکەی خۆی دەکوژێت و ڕادەکات

کوردستان TV
100%

لە گوندێکی سنووری قەزای ئاکرێ برایەک خوشکەکەی خۆی دەکوژێت و ڕادەکات، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان برایەکە بەهەڵە تاوانەکەی ئەنجام داوە.

نزیک کاتژمێر 04:00 ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە 07ـی 05ـی 2023 ڕووداوێکی کوشتن لە گوندی کێلەسپی سەر بە ناحییەی گردەسێن لە سنووری قەزای ئاکرێ ڕووی دا، پۆلیسی گردەسێن لەمبارەیەوە ڕایگەیاند: هێزەکانی پۆلیسی گردەسێن چوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و دەرکەوت ئافرەتێکی تەمەن 26 ساڵ بەناوی (ک.ئـ.ح) کوژراوە.

ڕاشیگەیاند: بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان دەرکەوت کە ئافرەتەکە لەلایەن براکەی خۆی کوژراوە، دواتر لاشەی ئافرەتەکە ڕەوانەی پزیشکی دادی دهۆک کرا.

پۆلیسی گردەسێن ئاماژەی بەوەش داوە کە پەڕاوی لێکۆڵینەوە لە تاوانەکە کراوەتەوە و  تۆمەتبارەکە هەڵاتووە و دادوەر فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرکراوە.

هاوکات غەفار تەیب پەیامنێری (کوردستان تیڤی) لەبارەی ڕووداوەکە پێی ڕاگەیاندین، کە بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان برایەکە بەهەڵە فیشەکێکی لەسەری خوشکەکەی داوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.