هێلكه یه‌كێكه له خۆراكه نایابه‌كانی مرۆڤ، ڕێژه‌یه‌كی زۆر كه‌م كالۆری تێدایه، چه‌ورییه سوودبه‌خش و هه‌روه‌ها مادده‌ی كۆلینی زۆر تێدایه كه سوودێكی ئێجگار باشی بۆ مێشك هه‌یه، له‌گه‌ڵ چه‌ندان مادده‌ی به‌سوودی تر وه‌ك لووتین و زیاكسانتین كه دژه‌هه‌وكردن و سوودێكی باش به چاوی مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نێ.
سه‌نته‌ری دڵی ئه‌مه‌ریكی تۆژینه‌وه‌یه‌كی له‌سه‌ر خواردنی هێلكه كردووه و تێیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه هه‌موو مرۆڤێك رۆژانه نابێت له هێلكه‌یه‌ك زیاتر بخوات، ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه خواردنی هه‌فتانه‌ی 12 هێلكه له ماوه‌ی 3 مانگدا مه‌ترسیداره بۆ مرۆڤ به‌تایبه‌تیش بۆ نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و به‌رزبوونه‌وه‌ی كۆلیسترۆل و شه‌كره‌ی جۆری دووه‌م.
دكتۆرانی سه‌نته‌ره‌كه جه‌ختیان كردۆته‌وه كه خواردنی زیاتر له هێلكه‌یه‌ك رۆژانه ده‌بێته هۆكاری به‌رزبوونه‌وه‌ی كۆلیسترۆل، به‌شێوه‌یه‌ك كه هه‌ر هێلكه‌یه‌ك 190 ملیگرام كۆلیسترۆلی هه‌یه، به‌گوێره‌ی سه‌نته‌ره‌كه هه‌ر مرۆڤێك به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی پێویستی به 300 ملیگرام رۆژانه‌ی كۆلیسترۆل هه‌یه، واته ته‌نیا هێلكه‌یه‌ك ڕێژه‌ی 60% پێویستی كۆلیسترۆلی مرۆڤ ته‌رخان ده‌كات.
جگه له‌وه‌ش زۆر خواردنی هێلكه ده‌بێته هۆكاری مه‌ترسی تووشبوون به نه‌خۆشییه‌كانی دڵ.
له وڵاتی چین تۆژینه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر نیو ملیۆن كه‌س كراوه ئه‌وانه‌ی رۆژانه زیاتر له هێلكه‌یه‌ك ده‌خۆن، ده‌ركه‌وتووه مه‌ترسی تووشبوونیان به نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و مردنی پێشوه‌خته به به‌راورد به مرۆڤی ئاسایی زۆر زیاتره.
ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كه خواردنی هێلكه به ڕێژه‌یه‌كی زۆر كێشی مرۆڤ زیاد ده‌كات و هۆكاره بۆ قه‌ڵه‌وی، به‌تایبه‌تیش ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ خۆراكه چه‌ور و شیرینه‌كان بخورێت.
هێلكه هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ری تووشبوون به نه‌خۆشی شه‌كره زیاد ده‌كات، له تۆژینه‌وه‌كان ده‌ركه‌وتووه ئه‌وانه‌ی له هه‌فته‌یه‌كدا زیاتر له 7 هێلكه ده‌خۆن، ئه‌گه‌ری تووشبوونیان به نه‌خۆشی شه‌كره له جۆری دووه‌م زیاتر له كه‌سی ئاسایی.
له كۆتاییدا سه‌نته‌ری دڵی ئه‌مه‌ریكی ئامۆژگاری هاووڵاتییان ده‌كات به‌هیچ شێوه‌یه‌ك رۆژانه زیاتر له هێلكه‌یه‌ك نه‌خۆن بۆ ئه‌وه‌ی به‌دوور بن له نه‌خۆشییه‌كان، به پێچه‌وانه‌وه زێده‌ڕۆیی له خواردنی هه‌لاكه‌ت و مردنی پێشوه‌خته‌ی لێ ده‌كه‌وێته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.