Erbil 38°C دووشەممە 11 تشرینی دووەم 07:18

لە هەولێر زەوی بۆ 40 پڕۆژەى پیشەسازی قورس و مامناوەند دابین کرا

کوردستان TV
100%

لە پارێزگای هەولێر بە مەبەستى پەرەپێدانى زیاتر بە پڕۆژە پیشەسازییەکان زەوی بۆ 40 پڕۆژەى پیشەسازی قورس و مامناوەند دابین کرا.

ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە 07ـی 05ـی 2023، بە سەرپەرشتی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بە ئامادەبوونى سەرجەم ئەندامان، کۆبوونەوەى لیژنەی گەشەپێدان و پشتگیری پڕۆژە پیشەسازییەکان به‌رێوه‌چوو، ڕاگەیاندنی پارێزگای هەولێر لەمبارەیەوە ڕایگەیاند: کۆبوونەوەکە بەمەبەستى پەرەپێدانى زیاتر بە پڕۆژەپیشەسازییەکان و زیادکردنى دەستى کار و ڕێژەى بەرهەمى خۆماڵى و هاندانى کەرتى تایبەت بۆ سەرمایە گوزارى لە هەولێری پایتەخت ئەنجام دراوە.  

ڕاشیگەیاند: لە کۆبوونەوەکەدا، دواى خستنەڕوو و پێداچوونەوە بە بڕیار و ڕاسپاردەکانى کۆبوونەوەى پێشوو، پەرەپێدان و بووژاندنەوەى کەرتى پیشەسازی و کار و بەرهەم و ئامانج و مەبەستی پڕۆژە پیشەسازییەکان لە سنوورى پارێزگاى هەولێر خرایەڕوو، دواتر هەڵسەنگاندن بۆ پڕۆژەپیشەسازییەکان و کار و بەرهەم و ئامانج و مەبەستیان کرا.

ئەوەشی خستەڕوو کە لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوە، لەبارەی یەکلاکردنەوەی کێشە و گرفتی چەندین پڕۆژەی جیاجیا گفتوگۆ کرا، دوای خستنەڕووی داواکاری ئەو خاوەن پڕۆژانەی کە داوای زەویان کردووە بۆ دروستکرنی کارگە، لە کۆی (56) پڕۆژە، (40) پڕۆژەى پیشەسازى قورس و مامناوەند بەڕووبەرى جیاجیا زەویان بۆ تەرخانکرا و (14) پڕۆژە دواخرا و (2) پڕۆژە ڕەتکرایەوە.

ڕاگەیاندنی پارێزگای هەولێر ئاماژەی بەوەش داوە کە لیژنەی گەشەپێدان و پشتگیری کردنی پڕۆژە پیشەسازییەکان بە سەرۆکایەتى پارێزگارى هەولێر، بەمەبەستى پەرەپێدان بە پڕۆژە پیشەسازییەکان و زیادکردنى دەستى کار و ڕێژەى بەرهەمى خۆماڵى و هاندانى کەرتى تایبەت بۆ سەرمایە گوزارى لە هەولێرى پایتەخت بەڕووبەرى فراوان زەوی بۆ چەندین کارگەی پیشەسازی قورس و مامناوەند تەرخان کردووە، کە لەداهاتوویەکى نزیکدا سوودی زۆریان دەبێت بۆ پێشخستنی کەرتی پیشەسازی و زیادکردنى دەرفەتى کار بۆ لاوان و گەنجانى هەولێرى پایتەخت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.