Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 17:47

لە چەمچەماڵ خاوەن کێڵگەیەکی پەلەوەر لەلایەن چەند کرێکارێکی عەرەبەوە کوژرا

کوردستان TV
100%

کەمێک پێش ئێستا؛ لە قەزای چەمچەماڵ تەرمی خاوەن کێڵگەیەکی پەلەوەر دۆزراوەتەوە، بەپێی زانیارییەکان لەلایەن چەند کرێکارێکی عەرەبەوە کوژراوە کە لە کێڵگەکەیدا کاریان کردووە.  

ئەمشەو یەکشەممە 07ـی 05ـی 2023 لە قەزای چەمچەماڵ لە سنووری پارێزگای سلێمانی تەرمی خاوەن کێڵگەیەکی پەلەوەر دۆزرایەوە، ئیبراهیم حاجی ڕەفعەت پەیامنێری (کوردستان تیڤی) لەبارەی ڕووداوەکە پێی ڕاگەیاندین، کەسێک بە ناوی (حوسێن مەلا ئەحمەد) کە خاوەنی کێڵگەیەکی پەلەوەر بووە، بە چەقۆ هێرشی کراوەتەسەر و کوژراوە.

بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری (کوردستان تیڤی)، خاوەن کێڵگەی پەلەوەرەکە لەلایەن چەند کرێکارێکی عەرەبەوە کوژراوە کە لە کێڵگەکەیدا کاریان کردووە.

پەیامنێرمان ئاماژەی بەوەش داوە کە تاوەکو ئێستا هۆکاری کوشتنەکەی نەزانراوە، بەڵام کوژراوەکە بڕێک پارەی پێ بووە کە نازانرێت بڕەکەی چەندە، دوای کوشتنی پارەکەشیان دزیوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.