Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 17:43

فڕۆکەخانەی هەولێر ڕوونکردنەوە لەبارەی گەڕاندنەوەی کەسێکی هەڵگری پاسپۆرتی تورکیا دەدات

کوردستان TV
100%

فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر ڕوونکردنەوەی لەسەر گەڕاندنەوەی کەسێکی هەڵگری پاسپۆرتی تورکیا دەدات و دەڵێت، قەدەغەی گەشتکردنی بۆ عێراق لەسەر بووە.
ئەمشەو یەکشەممە 07ـی 05ـی 2023 بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر ڕوونکردنەوەی لەسەر گەڕاندنەوەی کەسێک داوە، ڕایگەیاند: لەسەر داوای دامەزراوە ئەمنییە فیدراڵییەکان، بڕیاری قەدەغەی گەشتکردن بۆ ناو عێراق لەسەر کەسێک بە ناوی (حەسەن ئۆزگونێش) کە هەڵگری پاسپۆرتی تورکیایە دانراوە و لە گشت فڕۆکەخانە و دەروازە سنوورییەکانی عێراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە بڵاوکراوەتەوە.

ڕاشیگەیاند: بۆیە لە کاتی گەیشتنی ناوبراو بۆ فرۆکەخانەکەمان بە رێزەوە مامەڵەی لە گەڵ کراوە وگەڕێنداروەتەوە.

فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر لە ڕوونکردنەوەکە جەختی کردۆتەوە کە ئەم بڕیارە هیچ پەیوەندی بە حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە نییە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.