هێزه ئه‌منییه‌كانی ئێران 2 هاووڵاتی كورد له كوردستانی ئێران ده‌ستگیرده‌كه‌ن.
رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند: رۆژی یه‌كشه‌م 7ی5ی2023" دوو هاووڵاتی بە ناوەکانی پەیمان ئەحمەدیان و مەنووچێهر ڕەزایی، کە هەردووکیان خەڵکی گوندی "کەڵکان"ی سەر بە شاری دیواندەرە و دانیشتووی خودی دیواندەرە بوون له كوردستانی ئێران، لەلایەن هێزه ئه‌منییه‌كانی ئێران ده‌ستگیركران.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار كه به‌هه‌نگاوی راگه‌یاندووه، ئەو دوو هاووڵاتییە بەبێ هیچ بەڵگەیەکی یاسایی و دادوەری و بە شێوەیەکی دڕندانە لەلایەن ئەو هێزانەوە دەستگیركراون.
له كۆتاییدا رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاندووه" تاکوو کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی ورد و دروست لەسەر هۆکاری دەستگیركردن و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەو دوو هاووڵاتییە، هەروەها لەسەر چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانیان لە بەردەستدا نییە".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.