Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 20:14

سلێمانی.. لە مانگێكدا زیاتر له‌ 20 هه‌زار منداڵ لەنەخۆشخانەی مناڵان چارەسەركراون ‌

کوردستان TV
100%


بەپێی ئامارێكی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوو لەڕێكەوتی (1 بۆ 30/4/2023) لەنەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد ڕەشیدی مناڵانی فێركاری لەشاری سلێمانی 20.096 منداڵی نەخۆش لەهەردوو بەشی دەوامی بەیانیان و بەشی ڕاوێژكاری نەخۆشخانەكە بینراون و سەرجەمیان چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە 2.246 منداڵ داخڵ كراون.

بەپێی ئامارەكە لەمانگی ڕابردوودا لەنەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد ڕەشیدی مناڵانی فێركاری 274 منداڵ لەبەشی نەبەكام داخڵ كراون و 153 منداڵ لەبەشی بەدخۆراكی و 255 منداڵ لەبەشی تیشك و دەمار و 120 منداڵ لەبەشی ڕاهێنانەوەی چارەسەری خۆراك و 20 منداڵ لەبەشی هەرس و جگەر بینراون و 843 حاڵەتی هەناسەتوندی و 19 حاڵەتی گیان لەدەستدانی منداڵ تۆماركراوە.

مانگی ڕابردوو لەنەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد ڕەشیدی مناڵانی فێركاری 18.793 پشكنینی تاقیگەیی جۆراوجۆر و 215 پشكنینی گەشەی هۆرمۆن و 373 سۆنەر و 97 ئیكۆ و 14 نازور ئەنجام دراوە و 697 تیشك گیراوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.