Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 20:35

نرخی دۆلار زیاتر بەرزبووەوە

کوردستان TV
100%

نرخی دۆلار جێگیر نییە و بەردەوامە لە بەرزبوونەوە، بەراورد بە نرخی دوێنێی 1100 دینار بۆ هەر 100 دۆلارێک بەرزبووەتەوە و گەیشتووەتە 145 هەزار و 700 دینار.

ئەمڕۆ دووشەممە 08ـی 05ـی 2023 لە سەرەتای کرانەوەی بازاڕەکانی دراو نرخی 100 دۆلار بەرامبەر بە 145 هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەکرا، بەڵام تاوەکو نیوەڕۆ نرخەکەی بەردەوام بوو لە بەرزبووەنەوە و ئێستا بە 145 هەزار و 700 دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت.

ئەمە لەکاتێکدایە کە دوێنێ یەکشەممە لە کاتی داخستنی بازاڕەکانی دراو لە هەرێمی کوردستان نرخی 100 دۆلار بە 144 هەزار و 600 دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت.

ئەمە لەکاتێکدایە کە بانکی ناوەندیی عێراق چەندین ڕێکاری گرتووەتەبەر بۆ دابەزاندنی نرخی دۆلار، بەڵام نرخەکەی هەر لە بەرزبوونەوەدایە.

کوردستان ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.