Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 20:10

سەرۆکی حکوومەت سەرەخۆشیی لە عەلی عەونی دەکات

کوردستان TV
100%

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشیی لە عەلی عەونی ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستان کرد بۆ کۆچی دوایی باوکی.

ئەمڕۆ دووشەممە 08ـی 05ـی 2023 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، سەرەخۆشیی لە عەلی عەونی ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی و بەرپرسی لقی یەکی پارتی دیموکراتی کوردستان کرد بۆ کۆچی دوایی باوکی، پێشمەرگەی خەباتکار و تێکۆشەری ناسراو عەونی نیعمەت.

سەرۆکی حکوومەت، پرسە و سەرەخۆشیی و هاوخەمی خۆی پێگەیاند و هیوای خواست، خوای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە کەس وکار و بنەماڵەکەیان ببەخشێت.

 لە بەرامبەردا، عەلی عەونی سوپاس و پێزانینی خۆی و بنەماڵەکەی بۆ پەیوەندیی و هاوخەمی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەربڕی.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.