Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 20:05

باندێکی مەترسیداری بازرگانیکردن بە ماددەی ھۆشبەر دەستگیر کرا

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکان باندێکی مەترسیداری بازرگانیکردن بە ماددەهۆشبەرەکانی دەستگیر کرد و بڕی 3 کیلۆ و نیو ماددەی هۆشبەریش دەستی بەسەردا گیرا.

ئەمڕۆ دووشەممە 08ـی 05ـی 2023 لە ڕاگەیەنراوێک بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکان ڕایگەیاند: ‎تیمەکانمان لە چالاکییەکدا دوای کۆکردنەوەی زانیاریی و بەدواداچوونی ورد و گرتنەبەری ڕێکارەیاساییەکان توانیان باندێکی مەترسیداری بازرگانیکردن بە ماددەی ھۆشبەر دەستگیر بکەن کە لە دوو بازرگان پێکھاتبوون.

نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکان لە ڕاگەیەنراوەکەی ئاماژەی بەوەش داوە کە لە چالاکییەکەدا توانرا بڕی 3 کیلۆ نیو لە ماددەی ھۆشبەر لە جۆرەکانی کریستاڵ و ھیرۆیین دەستی بەسەردا بگیرێت و تۆمەتباران ڕووبەرووی یاسا کرانەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.