ئه‌مڕۆ دووشه‌م له ئۆپه‌ڕاسیۆنێكی هێزه‌كانی ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق له سنووری پارێزگای كه‌ركووك دوو حه‌شارگه‌ی تیرۆریستانی داعش دۆزرایه‌وه و چه‌كدارێكی داعش‌یش ده‌ستگیر كرا.
ئۆپه‌ڕاسیۆنه‌كه له چیای (جه‌به‌ل بۆر) له رۆژئاوای پارێزگای كه‌ركووك ئه‌نجامدرا و تێیدا هێزه‌كانی ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق له حه‌شارگه‌كان چه‌ندان كیلۆ تی ئێن تی و بۆمبی پشتێنی و بۆمبی چێنراوی تیرۆریستانی داعش دۆزرانه‌وه.
هه‌ر له درێژه‌ی ئۆپه‌ڕاسیۆنه‌كه‌دا، هێزه‌كانی ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانی له ناوچه‌كانی نزیك دوو حه‌شارگه‌كه، تیرۆریستێكی داعشیشیان ده‌ستگیر كرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.