Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 20:34

ئاگادارییه‌ك بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی دوكانیان له‌ بازاڕی سپی هه‌ولێر وه‌رگرتووه‌

کوردستان TV
100%

پارێزگای هه‌ولێر ئه‌مڕۆ دووشه‌م ئاگادارییه‌كی ئاراسته‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ كرد كه‌ له‌ بازاڕی سپی شاری هه‌ولێر دوكانیان وه‌رگرتووه‌، جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر تا چه‌ند رۆژی تر كاره‌كان نه‌كه‌ن دوكانه‌كانیان لێ وه‌رده‌گیرێته‌وه‌.

له‌ ئاگادارییه‌كه‌ی پارێزگای هه‌ولێر هاتووه‌ "سەرجەم ئەو کاسبکارانەی دوكانه‌كانی بازاڕی سپی کە ناویان دەرچووە بۆ وەرگرتنی دوکان و لە ڕۆژی تیروپشک ئامادەنەبوون".

هه‌روه‌ها هاتووه‌ "ئاگاداریان ده‌كه‌ینه‌وه‌ کە لە ڕۆژی چوارشەم ڕێکەوتی 10/5/2023 تاكو ڕۆژی پێنجشەم ڕێکەوتی 25-5-2023 لە پارێزگا ئامادەبن بۆ وەرگرتنی ژمارەی دوکانەکانیان و پێدانی بڕە پارەی دوکانەکان ( قستەکان).

جه‌ختیش كراوه‌ته‌وه‌ كه‌ بە پێچەوانەوە، دوکانەکانیان لێ وەردەگیرێتەوە و بە ھیچ شێوەیەک مافی داواکردنی دوکانیان نامێنێت.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.