Erbil 38°C شەممە 28 کانونی یەکەم 06:21

له‌ پارێزگایه‌ك باندێكی تایبه‌ت به‌ دزیكردنی جانتای ئافره‌تان ده‌ستگیر كران

کوردستان TV
100%

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای زیقاڕ ئه‌مڕۆ دووشه‌م ده‌ستگیركردنی باندێكی تایبه‌ت به‌ دزیكردنی جانتای ئافره‌تانیان له‌ ناوه‌ندی شاری ناسڕییه‌ سه‌ر به‌ پارێزگای زیقاڕ ڕاگه‌یاند.

له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكی پۆلیسی زیقاڕ هاتووه‌ "دوای تۆماركردنی چه‌ند سكاڵایه‌ك له‌لایه‌ن ئافره‌تانه‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ دزینی جانتاكانیان كه‌ مۆبایل و پاره‌ و ئاڵتوون و كه‌لوپه‌لی ئافره‌تانه‌ی تێدابووه‌ له‌لایه‌ن باندێكی ماتۆڕسكیله‌وه‌، هێزه‌كانی پۆلیس لێكۆڵینه‌وه‌كانیان ده‌ست پێ كرد.

هه‌روه‌ها هاتووه‌ "دوای چه‌ند رۆژێك چاودێریكردن و لیكۆڵینه‌وه‌، توانرا بانده‌كه‌ ده‌ستگیر بكه‌ن كه‌ له‌ سێ گه‌نجی شوفێری ماتۆڕسكیل پێكهاتبوون و له‌ ماوه‌ی ڕابردوودا چه‌ندان كاری دزیكردنی جانتای ئافره‌تانیان ئه‌نجامدابوو.

ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه‌ له‌ لێكۆڵینه‌وه‌كاندا هه‌رسێ گه‌نجه‌كه‌ دانیان به‌ تاوانه‌كانیان دانا و ئێستاش به‌پێی مادده‌ی (446) له‌ یاسای سزادانی عێراقی ده‌ستگیركراون و ره‌وانه‌ی به‌رده‌م دادوه‌ر كراون.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.