Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 20:20

سبه‌ی باران ده‌بارێت

کوردستان TV
100%

شاره‌زایه‌كی كه‌شناسی ئاشكرای كرد كه‌ ئێستا نزمه‌پاڵه‌په‌ستۆیه‌كی ده‌ریای سوور گه‌یشتۆته‌ عێراق و سبه‌ی له‌ ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بارن ده‌بارێت.

ئاراس جه‌بار شاره‌زای كه‌شناسی ڕایگه‌یاند: ئێستا کاریگەری نزمەپاڵەپەستۆی دەریای سوور لەسەر ناوچەکانی رۆژئاوای عێراقە به‌تایبه‌تیش لە پارێزگای ئەنبار و ھەوری برووسکە له‌و ناوچه‌یه‌ چالاکبووە.

ڕاشیگه‌یاند: سبەی سێشه‌م نزیک کاتەکانی ئێوارە تا درەنگی شەو ئەم حاڵەتە ناسەقامگیرییە ناوچەکانی سنووری گەرمیان و ھەڵەبجە و بەشێکی سلێمانی ئەگرێتەوە و لەگەڵیدا خێرای بای باکوری خۆرھەڵات چالاک دەبێت و هه‌روه‌ها ھەورە برووسکەی بەھێزیش چالاک دەبێت.

سه‌باره‌ت به‌ ئه‌گه‌ری بارانبارین، شاره‌زاكه‌ی كه‌شناسی گوتی: پێشبینی ده‌كرێ بارانی تاوه‌تاو ببارێت به‌تایبه‌تیش لە سنووری گەرمیان و به‌تایبه‌تریش بەشی خۆرھەڵاتی کە ھاوسنوورە لەگەڵ ناوچە سنوورییەکان كه‌ پێشبینی ده‌كرێ له‌م ناوچانه‌ بارانەکان بەخوڕ بن.

گوتیشی: لەناوچەکانی تری گەرمیان ھەورەبرووسکەیەکی وشک یان نمەبارانی ئەبێت، هه‌روه‌ها لە سنووری پارێزگای ھەڵەبجەش بەھەمانشێوە ھەندێ لە تاوەکان بەخوڕ ئەبن، لە سنووری پارێزگای سلێمانیش لە ناوچەکانی خۆرھەڵاتی پارێزگاکە تا ناوچە شاخاوییەکان تاوەبارانەکان ھەندێک کات بەخور ئەبن، بەڵام لەنێو سەنتەری شاره‌كه‌ بۆ خۆرئاوا حاڵەتەکە لاواز ئەبێتەوە بۆ نمەباران.

له‌ كۆتاییدا ئاراس جه‌بار جه‌ختی كرده‌وه‌ كه‌ ئەم ھەورانە بۆ سەر ناوچەکانی تری رۆژھەڵاتی کوردستان زیاتر چڕ دەبێتەوە و ئەگەری بارانێکی زیاتر و تەنانەت بەرزبوونەوەی ئاستی ئاویش لە ھەندێ شوێندا ئەبێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.