Erbil 38°C ھەینی 27 کانونی یەکەم 13:30

رۆزی كه‌یڤ: هیوادارم ئه‌مه‌ سه‌ره‌تای ڕێككه‌وتنی ئاشته‌وایی بێت

کوردستان TV
100%

كونسوڵی گشتی به‌ریتانیا له‌ هه‌رێمی كوردستان سه‌باره‌ت به‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و جێگره‌كه‌ی ڕایگه‌یاند كه‌ هیواداره‌ ئه‌مه‌ سه‌ره‌تای ڕێككه‌وتنی ئاشته‌وایی و هاوكاری بێت.

رۆزی كه‌یڤ كونسوڵی گشتی به‌ریتانیا له‌ هه‌رێمی كوردستان له‌ تویتێكدا ڕایگه‌یاند "خۆشحاڵم كه‌ ده‌بینم ئه‌مڕۆ مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران كۆبوونه‌وه‌".

ڕاشیگه‌یاند "هه‌نگاوێكی سه‌ره‌تایی گرینگه‌ بۆ پێشكه‌وتن له‌ پرسه‌ سه‌ره‌كییه‌كان له‌ ڕێگه‌ی گفتوگۆی بنیاتنه‌ره‌وه‌، حكوومه‌تی یه‌كگرتووی هه‌رێمی كوردستان له‌ به‌رژه‌وه‌ندی هه‌موو خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانه‌".

رۆزی كه‌یڤ "هیوادارم ئه‌مه‌ سه‌ره‌تای پڕۆسه‌یه‌كی ڕێككه‌وتنی ئاشته‌وایی و هاوكاری بێت كه‌ ڕێگه‌ به‌ حكوومه‌ت بدات به‌ شێوه‌یه‌كی كاریگه‌ر كار بكات و كار بۆ هه‌موو هه‌رێم بكات.

جێی باسه‌ ئه‌مڕۆ دووشه‌م مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران كۆبوونه‌وه‌.

لە کەشێکی ئەرێنی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تاوتوێی کێشە و گرفتە دارایی و ئیدارییەکانی بەردەم حکوومەتی هەرێم کرا و هەردوولا کۆک بوون لەسەر چارەسەری گشت کێشەکان بە ڕێگەی گفتوگۆ و هاوکاری نێوان گشت کوتلە وزارییەکانی ناو کابینەی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.

لە کۆبوونەوەکەدا، هەروەها تيشک خرایە سەر دوا دۆخی سیاسیی هەرێم و ناوچەکە و جەخت لەسەر پاراستنی تەبایی و یەکڕیزیی ناوخۆیی کرایەوە، لەپێناو پاراستنی بەرژەوەندییە نیشتیمانی و مافە دەستوورییەکانی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.