Erbil 38°C ھەینی 27 کانونی یەکەم 13:31

قوباد تاڵه‌بانی: پێكه‌وه‌‌ ده‌توانین به‌سه‌ر ئاله‌نگارییه‌كان زاڵ بین

کوردستان TV
100%

جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان سه‌باره‌ت به‌كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیران ڕایگه‌یاند كه‌ پێكه‌وه‌ ده‌توانن ‌به‌سه‌ر ئاله‌نگارییه‌كان زاڵ بن.

قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران له‌ تویتێكدا گوتی "ئەمڕۆ نیوەڕۆخوانێکی خۆش و بەرهەمدارمان لەگەڵ سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی هەبوو".

گوتیشی " ئێمە، پێکەوە هاوڕاین لەسەر ئەوەی دەتوانین بەسەر ئالنگارییەکانمان زاڵ بین و کار بکەین بۆ باشتر خزمەتکردنی هاووڵاتیانمان".

هه‌روه‌ها گوتی" بە بەهێزی بمێنینەوە بەرامبەر ئەو مەترسییانەی رووبەڕووی هەرێمی کوردستان دەبنەوە".

كۆبوونه‌وه‌كه‌ی نێوان مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران لە کەشێکی ئەرێنی بوو و تێیدا تاوتوێی کێشە و گرفتە دارایی و ئیدارییەکانی بەردەم حکوومەتی هەرێم کرا و هەردوولا کۆک بوون لەسەر چارەسەری گشت کێشەکان بە ڕێگەی گفتوگۆ و هاوکاری نێوان گشت کوتلە وزارییەکانی ناو کابینەی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.

هەروەها تيشک خرایە سەر دۆخی سیاسیی هەرێم و ناوچەکە و جەخت لەسەر پاراستنی تەبایی و یەکڕیزیی ناوخۆیی کرایەوە لەپێناو پاراستنی بەرژەوەندییە نیشتیمانی و مافە دەستوورییەکانی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.